Shahen_Talabany.jpg

ئه‌مڕۆ... رێز له‌ هونه‌رمه‌ند شه‌هێن تاڵه‌بانى ده‌نرێت

ئه‌مڕۆ له‌ شارى سلێمانى ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ ڕێز له‌ هونه‌رمه‌ندى كورد (شه‌هێن تاڵه‌بانى) ده‌نێت.

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/7/2021 كاژێر (5)ى ئێواره‌ له‌ هۆڵى سینەما سالم له‌ شارى سلێمانى به‌ دروشمى (گفتوگۆی ئەزموونی ھونەرمەند شەھێن تاڵەبانی) ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ ڕێز له‌ هونه‌رمه‌ندى كورد (شه‌هێن تاڵه‌بانى) بنرێت.

شه‌هێن تاڵه‌بانى له‌ چه‌ند دێرێكدا

هونه‌رمه‌ندێكى كورده‌ و له‌ ساڵى 1952 له‌ شارى سنه‌ لە دایکبووە.

لە ساڵی  1971 بوه‌ته‌  مامۆستا.

لە ساڵی 1972 گۆرانی سەبری گوڵفرۆش و دوێنێ شەو خەوم دی تۆمارکردووە.

له‌ ساڵانى حه‌تاكان بەهۆی بارودۆخی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ هونه‌ر دابڕاوه‌.

لە ساڵی 1975  ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

لە  ساڵی 1989 وڵاتی ئێرانی بەجێهشتووە و رویكردۆته‌ تاراوگه‌.

لە ساڵی 1996 لەلایەن تەله‌فزیۆنی میدیا داوای لێكراوه‌ بگەڕێتەوە ناو کاری هونەری، ئەویش لەلایەن خۆیەوە بڕیاریداوه‌ و دەستى به‌كارى هونه‌رى كردۆته‌وه‌.

خاوه‌نى چه‌ندین ئەلبومی گۆرانییه‌، له‌وانه‌: (یادی یاران،  بۆ تۆ کوردستان، دووری ).


ئەم بابەتە 165 جار خوێندراوەتەوە