Fatherhood.jpg

باوكایه‌تى و قوربانیدان له‌ سینه‌مادا

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

لیزی هاوسەری ماثیو لۆگلین کۆچی دوای دەکات لەدوای نەشتەرگەرییەکی چاوەڕواننەکراو، خوێن دەچێتە بۆری هەناسەدانی.

لە پرسەکەیدا مات و هاوڕێ نزیکەکانی جۆردن و مایک و دایکی، هەروەها دایک و باوکی لیز ئامادە دەبن. مات بڕیار دەدات مادی کچی بگرێتە خۆی و بەتەنها بەخێویبکات. چەند مانگی سەرەتا گرنگیدان بە مادی زۆر سەخت دەبێت، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی دایک و باوکی لیز و ئانا بەجێیان دەهێڵن و دەچنە ماڵەوە. بەڵام مات دەتوانێ بەتەنها گەورەی بکات. لەدوای چەند ساڵێک کاتێک مادی تەمەنی نزیکەی پێنج ساڵە لە قوتابخانەیەکی ئەهلیدا ناونووس دەکرێت.

Fatherhood1

مات مادی دەباتە پارکێک بۆ ئاهەنگێکی لەدایک بوون، و لەوێ کچێک دەناسێت بەناوی لیزی (سوان). دواتر مات و لیزی پێکەوە دەچنە دەرەوە و زۆر بەباشی ڕێک دەکەون و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن. مات لیزی و مادی بەیەک دەناسێنێت و زۆر بە خێرای یەکتریان بەدڵ دەبێت و دەبن بە هاوڕێ.

لە قوتابخانە کوڕەکان گاڵتە بە مادی دەکەن لەبەر ئەوەی جلی ژێرەوەکانی کوڕانەن و مادیش زۆر توڕە دەبێت و هەوڵ دەدات باز بداتە سەر سەری یەکێکیان و ناوچاوانی زۆر بە خراپی بریندار دەبێت. قوتابخانەکە هەوڵ دەدات پەیوەندی بە ماتەوە بکات بەڵام مات ئاگای لە مۆبایلەکەی نییە و کاتێک پێی دەزانێت زۆر بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە لای مادی بۆ نەخۆشخانە. مات هەوڵ دەدات مادی ببات لەگەڵ خۆی بەڵام پزیشکەکە سوورە لەسەر ئەوەی کە برینەکەی مادی زۆر قوڵە و بەپەلە پێویستی بە تەقەڵ هەیە. مات دەیەوێت ڕەتی بکاتەوە و دەڵێت کە ئەوە هەمان نەخۆشخانەیە کە لیزی تێدا مردووە و متمانەی بە پزیشکەکانی ئەوێ نییە. لە کۆتایدا ڕازی دەبێت و ڕێگە دەدات کارەکەیان بکەن. وە کۆتای بە هەموو شتێک دەهێنێت لەگەڵ لیزی چونکە هەست دەکات کە ئەو مادی فەرامۆش کردووە.

لە کار هاوارد بە مات دەڵێت کە دەیەوێت بینێرێت بۆ Croatia بۆ کارێک. وە مادی دەبات بۆ ئەوەی لەگەڵ داپیرە و باپیرەیدا کات بەسەر بەرێت. دواتر ماریۆن بە مات دەڵێت کە ئەوان دەیانەوێت مادی کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەوان بمێنێتەو، و مادیش وا دەردەکەوێت کە ئەوەی پێخۆش بێت. ماریۆن وا لە مات دەکات کە هەست بکات ئەو هەڵەی زۆر دەکات و مات دەیەوێت مادی ببات و بڕوات بەڵام مادی دەیەوێت لەگەڵ دایک و باوکی لیز بمێنێتەوە. مات دواتر بۆی دەردەکەوێت کە ئەو مادی دڵخۆش ناکات و لەبەر ئەوە ڕازی دەبێت کە لەلای دایک و باوکی لیز بمێنێتەوە.

مات بەتەنها دەگەڕێتەوە ماڵەوە، و دواتر هاوارد پێێ ڕادەگەیەنێت کە ئەو دەیەوێت خانەنشین بێت و پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکات کە ببێتە بەڕێوبەر. مات زۆر سوپاسگوزار  دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا کە دەزانێت ئەوە مانای ئەوەیە کە کەمتر مادی دەبینێت. تەنانەت جۆردن و ئۆسکاریش ئەوە دەبینن کە نەبوونی مادی وا لە مات دەکات کە زۆر خراپ بێت و زۆر بیری دەکات. لەکاتی ڕۆیشتنی بەناو ژوورەکەدا مات ملوانکەکەی لیز دەدۆزێتەوە کە مادی ونی کردبوو و وە بەدوایدا دەگەڕا. کاتێک لەگەڵ ئۆسکار دەچن بۆ فڕۆکەخانە بۆ کارەکەیان لە Croatia، مات ناتوانێت بوەستێت لە بیرنەکردنەوە لە مادی و بڕیار دەدات نەچێت بۆ گەشتەکەی و بگەڕێتەوە بۆلای مادی. کاتێک دەچێتە لای مادی باوەشی پێدا دەکات و پێی دەڵێت کە چەند بیری کردووە و ماتیش ملوانکەکەی دەداتێ. لەکاتی ڕۆیشتن ماڵئاوای لە ماریۆن و مایک دەکەن، و ماریۆن پێی دەڵێت کە ئەو چەند لیزی دڵخۆش کردووە و ئێستا لیز زۆر شانازی پێوە دەکات.

Fatherhood2

مات ومادی دوای گەرانەوەیان دەچن بۆلای لیزی و مات داوای لێبووردنی لێدەکات، لییزی لێیخۆش دەبێت و ڕازی دەبێت کە لەگەڵیان بروات بۆ ئایس کرێم خواردن.  

دواتر مات مادی دەخاتەوە قوتابخانە و  ڕێگەی پێدەدەن کە کاوبۆ لەبەر بکات و ئەم گۆڕانکارییە سودی زۆری دەبێت لەسەر دەرونی مادی.

دەرهێنەر: پاوڵ وێتز

ئەکتەران: کێڤن هارت، ئالفر وۆدارد، میلۆدی هۆرد، ئەنتۆنی کاریگان، فرانکی فایسۆن، پۆڵ ڕێسەر، دیواندا وایس، لیل ڕێڵ هاوری

کات: 109خولەک

زمانی فیلم: ئینگلیزی

جۆری فیلم: درامی، کۆمیدی

رەیتین: 6.8


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە