Shahid_Kawa.jpg

هه‌ولێر، دیوانه‌ شیعری وێسه‌ران بڵاوده‌كرێته‌وه‌

كۆڕی ناساندن و دابه‌شكردنی دیوانه‌ شیعری (وێسه‌ران)ی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ له‌ ئاماده‌كردنى د. عه‌بدولواحید ئیدریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وابڕیاره‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 12/7/2021 كاژێر (6)ى ئێواره‌ له‌ هۆڵى شه‌هید مه‌هدى خۆشناو، یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر كۆڕی ناساندن و دابه‌شكردنی دیوانه‌ شیعری (وێسه‌ران)ی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ له‌ ئاماده‌كردنى د. عه‌بدولواحید ئیدریس به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ د. عه‌بدولواحید ئیدریس پێشتر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ له‌ ته‌مه‌نێكی گه‌نجدا هۆندراوه‌كانی نوسیووه‌ و ستایلی یاخیبوون و شۆڕشگێڕانه‌یان پێوه‌ دیاره‌.

سۆزان حه‌مه‌ تاته‌ی خوشكی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ش سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ وتویه‌تى: "كاتی خۆی شه‌هید كاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ دیوانه‌كه‌ی چاپ بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌پاش ده‌ستگیركردنیشی، دیوانه‌كه‌ی شاردۆته‌وه‌ و له‌ فه‌وتان پاراستویه‌تی و ئێستاش چاپ كراوه‌".

Shahid Kawa1


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە