Pablo_Neruda.jpg

شیعرێكى پابلۆ نیرۆدا

پابلۆ نیرۆدا

ئەوینی من، خەندەی تۆ

‎لە تاریک ترین ساتەکانا ئەپشکوێت

‎وە ئەگەر دیت لە ناکاو خوێنی من

‎بەسەر شۆستەی جادەکان جۆگەی بەستوە، پێبکەنە

‎چونکە خەندەت

‎بۆ دەستەکانم شمشێرێکی هەڵکێشراوە

‎پێبکەنە، بە شەو

‎بە ڕۆژ، بە مانگ

‎پێبکەنە بە پێچاو پێچی شەقامی دورگەکە ،

‎بەم کوڕێژگە شەرمنەی کە خۆشی ئەوێیت.

 


‎بەڵام ئەوکاتەی چاو ئەکەمەوه و لێک ئەنێم،

‎ئەو کاتەی پێیەکانم دێن و دەڕۆن

 


‎ نان، هەوا

‎ڕۆشنای، بەهار

‎لە من بسەنەوە،

 


‎بەڵام خەندەت هەرگیز!

‎تا چاو بەڕوی دنیا لێک نەنێم.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە