Kner_Abdulla.jpg

له‌ هه‌ناوى عه‌شقه‌وه‌، ئامانج لە کتێب و گرنگی چەمکی خۆشەویستی

رێكخراوى كوردستان دیالۆگ به‌ هاوبه‌شى لقى سلێمانى یه‌كێتى ژنانى كورد مه‌راسیمى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى دیوانى (له‌ هه‌ناوى عه‌شه‌وه‌) سازده‌كات.

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/7/2021 كاژێر (4:30)ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵى خاك له‌ شارى سلێمانى رێكخراوى كوردستان دیالۆگ به‌ هاوبه‌شى لقى سلێمانى یه‌كێتى ژنانى كورد مه‌راسیمى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى دیوانى (له‌ هه‌ناوى عه‌شه‌وه‌) بۆ نوسه‌ر و شاعیر (كنێر عه‌بدوڵڵا) ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ نوسه‌ر و شاعیر كنێر عه‌بدوڵڵا له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى:

"رۆژی دووشەممە، سەعات 4:30 لە هۆلی خاک، لە شاری سلێمانی؛ بە ئێوەی ئازیز ئاشنا دەبم و پێکەوە لەگەڵ کتێبی (لە هەناوی عەشقەوە) گوێبیستی ئامانج لە کتێب و گرنگی چەمکی خۆشەویستی دەبین...".

Kner Abdulla 1


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە