photo_2021-07-11_20-06-28.jpg

لێم دوور مەبە

پابلۆ نیرۆدا - وەرگێڕانی: چیا

 لێم دوور مەبە، تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش بێ، لێم دوور مەبە.

چونکە -- نازانم چۆن بیڵێم: بەڵام ڕۆژێک درێژە و منیش بە درێژایی ئەو ڕۆژە چاوەڕوانت دەبم.

 

چاوەڕوانت دەبم، وەکو ئەوەی لە وێستگەیەکی چۆڵ چاوەڕوانی شەمەندەفەرێک بم، کە لە جێگایەکی دوور بە لەکارکەوتوویی وەستاوە.

 

جێم مەهێڵە، ئەگەر بۆ کاتژمێرێکیش بێ جێم مەهێڵە،

چونکە ئەوکات، ئازارە بچووکەکانیش هێرش دێنن، ئەو دووکەڵەی بەدوای لانەیەکدا دەگەڕێ، بەرەو ڕووی من هەڵمەت دێنێ و دڵی ونبووم دەخنکێنێ.

 

جێم مەهێڵە، ئەی ئازیزترینم، تەنانەت بۆ چرکەیەکیش بێ جێم مەهێڵە.

 

ڕەنگە هەرگیز سکێچی ڕووت لەسەر لمی کەنارەکە نەسڕێتەوە؛ ڕەنگە هەرگیز پێڵوەکانت بۆ شوێنە دوور و چۆڵەکان هەڵپە نەکەن.

ئەو ساتەی تۆ جێمدەهێڵی و لێم دوور دەبی، من وێڵ دەبم، سەرگەردانانە ڕێ دەکەم،

پرسیار دەکەم:

دەگەڕێیتەوە یان بەتەنیا بۆ مردنم جێدەهێڵی؟


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە