Choman.jpg

هیگیمۆن کێ بووە؟

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی سی و یەکەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 هیگیمۆن کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی هیگیمۆن

هیگیمۆن ، بە پێی زۆرینەی نووسراوەکانی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی  کۆمیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە ئەوەیش پاڵ ئەوانەی تری هاو پیشەی توانیویەتی هونەری شانۆی ئەو سەردەمە بەرەو پێش ببات ، و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەر و شاعیرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستە دائەنرێت.

هیگیمۆن ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین لە دایک بووە ، لە خێزانێکی خانەدان و ناودار ، لە شارە دوورگەی  ثاسۆس لە پارێزگای کاڤالای لە هەرێمی مەکدۆنیای ڕۆژهەڵات و تراکیای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و خەڵکی شارە دوورگەی  ثاسۆس ، و هەروەها تەواوی زۆری ژیانی لە شارە دوورگەی  ثاسۆس و هەندێ کاتی ژیانی لە دەوڵەتە شاری ئەسینا بە سەر بردووە ، و هەروەها  لە تەمەنی لاویی دا بووە ، وەکو هەر هەموو شانۆنامە نووسەکانی تر دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی کردووە.

هیگیمۆن ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و یوفۆریۆن و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و گەلێک شانۆنامەی تر بووە ، و ئەمەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و هەروەها هیگیمۆن لە لایەن ئەریستۆی فەیلەسوفی ناوداری گریکی دێرین ، بە داهێنەری جۆرێک لە پارۆدی بووە ،  بە کەمێک گۆڕینی وشە لە شیعری ناسراودا ، ئەو شتە بێمانایە دەگۆڕێت ، و هەروەها  لە نووسینی دا ئەرستۆ ئەڵێت :هیگیمۆن ثاسۆس بە داهێنەری شیعری پاڕادی دانراوە.

هیگیۆن ، هەروەکو شاعیرە کۆمیدییەکانی ئەو سەردەمەی یۆنانی کۆن ، بە شێوەێکی گاڵتەجارانە ڕەخنەی ئاڕاستەی دیاردە ناشیرین و کەم و کورتیەکانی کۆمەڵگەی ئەو سەردەمەی گریک کردووە ، و لە ڕێگەی دەقە شانۆیی و شیعرییەکانەوە ، ناڕێکییەکانی دەرخستووە و داوای باشتر بوونی کردووە.

کاتێک هەواڵی شکستی کارەساتبارەکەی هەڵمەتە سەرنەکەوتووەکەی سەر هەرێمە درووگەی سیسلیا (صقلیە) ی وڵاتی ئیتاڵیای ئێستە گەیشتە ناو دەوڵەتە شاری ئەسینا ، گاڵتەی بە گیگانتۆماکیا ئەکرد : دەوترا بینەر ئەوەندە پێیەوە سەر سوڕمابوو ، لە بری ئەوەی بۆ خەم و پەژارەیان بە جێی بێڵن ، لەسەر کورسیی خۆیان مانەوە ، و شکستی هەڵمەتە سەرنەکەوتووەکەی سەر هەرێمە درووگەی سیسلیا (صقلیە) ی وڵاتی ئیتاڵیای ئێستە دێت ، کە لە لایەن دەوڵەتە شاری ئەسینا ئەنجام درا ، کە ئەو هەڵمەتە لە چوارچێوەی جەنگی پیلۆپۆنیزی دا بوو ، کە لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بوو ، لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات ، و هەروەها لە جەنگی پیلۆپۆنیزی دا هیچ بەرهەمێکی تر لە لایەن هیگیمۆن نەنووسراوە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی هیگیمۆن

هیگیمۆن ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووسەکانی تر ، کە نزیکەیی دەیان شانۆگەری شانۆیی نووسیووە ، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان ، بەڵام تەواوی دەقەکانەکانی  فەوتاون ، و ناوی هەندێ بەرهەمی شانۆیی کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە کە نزیکەیی (2) ناونیشانە ، کە ئەمەیە: فیلین ،کە بە وشێوە ئیوپۆلیس و کراتینوس نووسی بووی ، کە تێیدا هێرشی کردە سەر کەنیزەکی ناسراو ، و شانۆ نامەی ئەتیناوس کە هەندێک شەشسەد و بیست و حەوت ی پارودیک ئەپارێزێت ، و هەروەها هیگیمۆنیش ، هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاوپیشەی لەو سەردەمەدا ، لە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە  بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست بهێنێت.

 کۆچی دوایی هیگیمۆن

هیگیمۆن ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و هەروەها نەزانراوە لە تەمەنی چەندی ساڵی دا بووە کە وەفاتی کردووە ، بەڵام ئەوە زانراوە لە شارە دوورگەی  ثاسۆس لە پارێزگای کاڤالای لە هەرێمی مەکدۆنیای ڕۆژهەڵات و تراکیای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە