Mezhwi_Amro.jpg

مێژووى ئه‌مڕۆ 13/7

- لە رۆژى 13/7/1887 عەلی کسار، ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 15/1/1957 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 13/7/1906 فیرده‌وس محه‌مه‌د، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ میسر له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 30/1/1961 له‌ ته‌مه‌نى (54) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1935 تا ساڵى 1961 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 13/7/1934 وللا سوینكا (Wole Soyinka)، شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى نێجیرى له‌ شارى ئه‌بیوكوتا له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1986 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 13/7/1936 جاسم ساڵح، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 3/12/2009  لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/7/1948 هانى سەعدى، ئەکتەرى سعودى لە شارى عەمان لە دایکبووە، لە رۆژى 3/11/2012 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى جدەى سعودیە کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 13/7/1954 فریدا كاهلۆ (Frida Kahlo)، ژنە نیگاركێشی مەكسیكی له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى به‌نه‌خۆشى له‌ مه‌كسیك كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 6/7/1907 له‌ مه‌كسیك له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 13/7/1995 د. عەلی وەردی (عەلی حسێن موحسین ئەلوەردی)، کۆمەڵناس و مێژوونوس و مامۆستای ناوداری عێراق لە تەمەنى (81) لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1913 لە ناوچەى کازمیەى شارى بەغدا لە دایکبووە، بە زانای کۆمەڵناسیی عێراقی دادەنرێت، یەکێک بووە لە پێشەنگەکانی (عەلمانیەت) لە عێراقدا، لە ساڵی 1924 وازى لە خوێندن هێناوە بۆ ئەوەی لە لای عەتر دروستکەرێک کار بکات، لە ساڵی 1931 پەیوەندی بە خوێندنی ئێوارانەوە کردوە لە پۆلی شەشی سەرەتایی دەستی بە خوێندن کردۆتەوە، لە ساڵی 1943 بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە لە سۆسیۆلۆجیاى لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1943 لە وەزارەتی مەعاریف وەک مامۆستای ئامادەیی و ناوەندی بەغداد دامەزراوە، لە ساڵی 1948 لە زانکۆی تەکساس بڕوانامەى ماستەری لە سۆسیۆلۆجی بەدەستھێناوە، لە ساڵی 1950 لە هه‌مان زانكۆ بڕوانامەى دکتۆراى بەدەستھێناوە، لە ساڵی 1950 دا وەک مامۆستای زانستی کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغداد دامەزراوە، لە ساڵی 1970 دا لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە، لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە کەسایەتی تاکی عێراقی، لە گرینگترین توێژینەوەکانى هەژمار دەکرێت، خاوه‌نى چه‌ندین كتێبى چاپكراوه‌، كه‌ به‌شێكى زۆریان بۆ زۆربەى زمانە زیندووەکانى جیهان وەرگێڕدراون و بەشێکیشى بۆ زمانى کوردى وەرگێڕدراون.

- لە رۆژى 13/7/2002 یوسف کرش، فۆتۆگرافه‌ری که‌نه‌دی بە نەژاد ئەرمەنى لە تەمەنى (93) ساڵى لە شارى بۆستن لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/12/1908 لە شارى ماردین لە باکورى کوردستان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/7/2003 ئەحمەد ئەلوائلی، شاعیری عێراقی لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/9/1928 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/7/2014 نادین گوردیمیر (Nadine Gordimer)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و چیرۆکنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى ئەفریقیاى باشور لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى جوهانسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1923 لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە