Rewas_Ahmed.jpg

كۆڕى رۆڵی نەبینراوی ژنی کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پلاتفۆڕمی دابڕان كۆڕێك بە ناونیشانی (رۆڵی نەبینراوی ژنی کورد) بۆ نووسەر (رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی) ڕێكدەخات.

كۆڕەكە رۆژى چوارشەممە 14/7/2021 كاتژمێر (4:30)ـی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر بەڕێوەدەچێت.

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیان دەستپێكردووە بەناونیشانی (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان) لە (سەكۆی جیاوازی) تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و رەخنەی ئازادە بۆ ئەوەی جوانیی جیاوازییەكان لەو سەكۆیەدا بخرێتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە دوو كۆڕ و سیمینار لەسەر پرسە جیاواز و جێ بایەخەكان بۆ نووسەر و ئەكادیمی و رۆشنبیر و رۆشنگەرەكان رێكدەخات.

Rewas Ahmed1


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە