Anjam.jpg

ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پلاتفۆرمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری

رۆژی (10/7/2021) ئەنجومەنی پلاتفۆرمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری، لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر،  کۆبونەوەیەکی گشتیی ئەنجامدا. کۆبونەوەکە بۆ دیاریکردنی تەوەرەکانی شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پلاتفۆرمی دابڕان و چوارەمین کۆنفڕانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری بوو.
 لە کۆبونەوەکەدا بە لەبەرچاوگرتنی ناوەرۆک و بابەتی کۆنفڕانسەکانی ڕابردوو، ئەندامانی ئەنجومەن، گەڵاڵەی چەند تەوەرێکیان بۆ هەردوو کۆنفرانسەکە کرد کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی (٩) ی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێن.

تەوەرەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە دیاریکران:

یەکەم: تەوەرە گشتییەکان
1-   کوردەواری و ڕۆشنگەریی:
- هۆکارەکانی دواکەوتنی کوردەواری لەبواری ڕۆشنگەرییدا.
- میکانیزمەکانی ڕۆشنگەربوونی تاکی کورد، ئاستەنگەکان.
2-   زمان، ناسیۆنالیزم، ئاین:
- ئاین و زمان
- چۆن لەناو ئاینی ئیسلامدا لە ناسیۆنالیزمی عەرەبی ڕزگاردەبین؟
- بەراوردی فۆڕمی ئاینداریی کورد و گەلانی موسڵمان
- خوێندنەوەی ڕەمزیی و ئەفسانەیی بۆ ئاین.
3-   چۆن زانستیانە لە ئاین بڕوانین(کۆمەڵناسیی ئاین، دەرونناسیی ئاین، ئەنسرۆپۆلۆژیای ئاین).
4-   بونیاتنانی ئاشتی و پێکەوەژیان:
-       شەڕو ئاشتی، توندوتیژی و ناتوندوتیژی.
-       پێکەوەژیانی ئاینەکان ململانێی ئاین و ئاینزاکان(ئێراق وەک نمونە).
5-   ئاین لە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێی میدیاییدا.
6-   هەڵکشان و پوکانەوەی سەلەفیزمی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستاندا.
7-   پەروەردە و فەلسەفەی پەروەردە:
-       پەروەردە و ڕۆشنگەریی.
-       سیاسەتی پەروەردەیی و پەروەردەی سیاسی.
-       پێداچونەوە بە پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.

دووەم: تەوەری زانستی سروشتیی

- جیاکردنەوەی کایە سەرەکییەکانی مەعەریفە، ئاین، فەلسەفە، زانست، هونەر.
- ئاین و ڕیشەکانی زانست.
- شوێن و ئاین(پیرۆزیی و ئەفسانەیی شوێن لە ئایندا).
-  کات و ئاین(پیرۆزیی و ئەفسانەیی کات لە ئایندا).
- ئایندەی ئاین و بەرەوپێشچونی زانست.


تەوەرەکانی فێمێنیزمی رۆشنگەریی
یەکەم: بەشداریی ژن لە کایەی سیاسی و حوکمڕانیدا.
دووەم: فێمێنیزمی نیو لیبڕاڵ لە کوردستاندا.


سێیەم: ژن و هونەر .
- روانگەی فێمێنیزم لە هونەردا.
- کاریگەریی هونەر لە پەروەردەی فێمێنیستی لە کوردستاندا.


چوارەم: ژن و میدیا
- رۆڵ و پێگەی ژن لە داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی میدیایدا.
- وێناکردنی ژن لە میدیای کوردیدا.
- روڵی میدیا لە پەروەردەی فێمێنیستی لە کوردستاندا.


پێنجەم: رۆڵی پەروەردە لە هۆشیاریی خێزاندا.
- پەروەردەی خێزانی و بە ئاگاهاتنەوەی ژن لە سیستمی پیاو سالاریدا.
- سیستمی پەروەردەو کاریگەریی لەسەر ژن.

شەشەم: پرسی ناسنامەی ژن.

حەوتەم: گێڕانەوەی ئەزموونەکانی ژنان وەک رێچارەیەک بۆ دەربازبوون لە چەوسانەوە.

هەشتەم: ژن و ئاین
- خوێندنەوەی ژن بۆ ئاین.
- ئاین و جیاکاریی جێندەری.

ئەمانە کۆی گشتی، تەوەرە پێشنیازکراوەکانی، شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پلاتفۆرمی دابڕان و چوارەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەرین. لە کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی پلاتفۆرمی دابڕان، دوای گفتوگۆو رەخنەو باری سەرنجی جیاواز، لەم خاڵانەی سەرەوە کۆکرانەوە، بەو هیوایەی سەرجەم  نوسەرو توێژەران، بتوانن بە بەشداریەکی کارا بە توێژینەوە زانستی و ئەکادیمییەکانیان، بەشداری بکەن.

- سلێمانی / تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر- هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی.
- رێکەوتی (10/7/2021 )
ئیمەیڵ:
[email protected]           [email protected]


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە