Latif_Halmat.jpg

گەرمیان.. سێیەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی شیعری له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بەڕێوە دەچێت

ناوەندی باڵای گەرمیانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، سێیەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی شیعری لەتیف هەڵمەت بەڕێوە دەبات.

وا بڕیاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 14/7/2021 كاژێر (4:30)ى ئێوارە له‌ هۆڵی هونەری شاری كەلار، وەك ناوەندی باڵای گەرمیانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان, سێیەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی شیعری له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بەڕێوەببه‌ن.

واشبڕیاره‌ ئەو كەسانەی كە شیعرەكانیان هەڵبژێردراوە، به‌رهه‌مه‌كانیان بخوێنه‌وه‌ و سێ باشترین دەقی شیعر خەڵاتیان بەسەردا دابەش دەكرێت".

لە ڕۆژی 7/6/2021 تاكو ڕۆژی 25/6/2021 دەقە شیعرییەكانی ئەو كەسانەی كە مەبەستیان بووە بەشداریی ئەو فێستیڤاڵە وەرگیراوە و پاشان لەلایەن لیژنەیەكەوە هەڵسەنگاندن بۆ شیعرەكان كراوە و بڕیاریان داوە كە كامە لەو شیعرانە بەشداریی پێ بكرێت لەو فێستیڤاڵەدا.

به‌رهه‌مه‌ به‌ژداربوه‌كانیاش بریت له‌:

خوێن به‌ریوون، محه‌مه‌د به‌رزان (حه‌مه‌ى شانۆ).

قه‌فه‌سى به‌ردین، (حه‌مزه‌ ئه‌حمه‌د)

به‌ده‌نگى مۆدێرنه‌وه‌... كوناهمان به‌ردایه‌وه‌ (مه‌ریوان قه‌ره‌دلغى)

مانگ له‌ خه‌ونى مناڵێكى شكاودا (ئه‌كه‌رم هه‌واس).

نان بۆ من و شەراب بۆ هۆڵدەرلین (ئارام حاجى).

باوێشكى مردن (عومه‌ر جمعه‌ محه‌مه‌د – عومه‌رى مه‌لا).

پاشكۆیه‌ك له‌ پشكۆ (حه‌سه‌ن موحه‌ممه‌د)

تكایه‌ كوشتن قه‌ده‌غه‌، (رێباز سه‌عید)

 

لەتیف هەڵمەت، ناوى ته‌واوى (له‌تیف مه‌حمود محه‌مه‌د حه‌سه‌ن)ه‌ و له‌ ساڵى 1947 له‌ كفری له‌ دایكبووه‌.

به‌ بنه‌ماڵیه‌كى خوێنده‌وار هاتۆته‌ ناو ژیان، له‌ دیمانه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌ له‌ دایك بووم گوێم له‌ شیعر بووه‌، چونكه‌ له‌ ماڵێكدا گه‌وره‌ بووم پڕ بووه‌ له‌ كتێب".

ئه‌و یه‌كه‌مین شیعری خۆى له‌ ساڵی 1963 نووسیوه‌ و له‌ ساڵی 1970 كۆشیعری خۆى به‌ناوى (خوا و شاره‌ بچكۆله‌كه‌مان)ی چاپ كردووه‌.

له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ شاعیرانی نوێخوازی عێراقی گروپی شیعری (69)یان دامه‌زراندووه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاعیر و نووسه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی باشووری كوردستان مانیفێستی ڕوانگه‌یان ڕاگه‌یاند، له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ی هاوڕێی، له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، گروپی شیعری كفرییان دامه‌زراندووه.


ئەم بابەتە 205 جار خوێندراوەتەوە