Rashid.jpg

محرومی مراز

‎رەشید ستار

لە بەسەر ھاتی منی زوخاو

‎تا ماچ کردنی باڵندە شینەکان

 ‎لە مانەوەم لە چرکە بە چرکەی ژیان

‎تا گەشتن

‎بە مرازی خەڵوەتی روحم

 ‎ئەی بێ خەبەر لە حاڵی من

‎گەر گشت شەوێ لە رقی من نەفرەت لە ئەشق بکەی

 ‎گەر گشت بەرە بەیانێك

‎بەیانی لە نێو باوەشی ئەو کە سەدا بکەیتەوە کە خاوەنی مرازێکمە

 ‎گەر پێبکەنی

‎بەروی خراپترینی گەردوون

 ‎گەر تۆ لە گشت سەفەرێکت

‎ دەستت لە نێو دەستێکی نامۆ دا بێ

 ‎گەر لە رقی من

‎سەر بخەیتە سەر سینگی ھەموو پیاوانی دونیا

 ‎بەڵام ئێستاش

‎ گەر روخساری زوخاومت دێتەوە بیر ناخت دەھەژێ

 ‎ئایی ....

‎چ ھەژانێك خوڵقاوە

 ‎راستە من زەردەخەنە نا ناسم

‎بەڵام وەرە سەیرکە بزانە کۆتا ھەناسەی خۆشیم لەو ئێوارە بە جێماوە کە تۆ تێیدا وتت ماڵ ئاوا!


ئەم بابەتە 176 جار خوێندراوەتەوە