Mariwan1.jpg

ئه‌مڕۆ، كتێبه‌ نوێكه‌ى مەریوان وریا قانع بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کتێبی (فیکری ڕادیکاڵ: دەربارەی سەید قوتب و سلاڤۆ ژیژێک و لیبراڵیزم) له‌ نوسینى (مەریوان وریا قانع) بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/7/2021 كاژێر (6)ى ئێواره‌ له‌ باخچه‌ى (CDO) له‌ شارى سلێمانى، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م رێوڕه‌سمى ناساندنى کتێبێکی (فیکری ڕادیکاڵ: دەربارەی سەید قوتب و سلاڤۆ ژیژێک و لیبراڵیزم) له‌ نوسینى (مەریوان وریا قانع) به‌ڕێوه‌بچێت.

كتێبه‌كه‌ له‌ دووتوێى (441) لاپەڕە پێکھاتووە و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپى كردووه‌ و بابەتەکانی بریتین له‌:

1- پێشەکی: بیرکردنەوە بە ھێمنی

2- سەید قوتب: ڕادیکالیزمی دینی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا

3- سڵاڤۆ ژیژێک و سیاسەت: لە چاوەڕوانیی توندوتیژیی موقەدەس و سەرکردەیەکی فریادڕەسدا

4- گاڵتەکردن بە لیبراڵیزم وەک نەخۆشییەکی فیکری و ئایدیۆلۆژی.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە