Sami_Hadi.jpg

کتێبی بەلەمی نادیار ی سامی هادی بڵاودەبێتەوە

کتێبی شیعری "بەلەمی نادیار" کتێبێکی نوێ و سێیەم کتێبی نووسەر. "سامی هادی"ە.

کە لەلایەن وەشەنخانەی باڵندەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

 سامی هادی، لە دەنگە دوور و هێمنەکانی کوردە، کەم و پچڕ پچڕ، دوور لە ویستی خۆ دەرخستن و ئامادەیی هەمیشەیی سەر شاشە، ساڵانێکە دەنووسێت. ئەو لە شیعرەکانیدا، باس لە خەم و لەدەستدان و بیرکردن و ئەو غوبارە دەکات، لە یادەوەری و بیرکردن و لەدەستدانەوە دەکەونە سەر ڕوی ژیان.

 کتێبی "ئاینی گیاکان و "زەنگێک لە کەناری بێهوودەییەوە" دوو کتێبی چاپکراوی ئەون و "بەلەمی نادیار" کە ئەزموونێکی نوێی شیعری ئەوە و وا بڕیارە بەم زوانە لەلایەن وەشەنخانەی باڵندەوە بڵاوبکرێتەوە، دەبێتە سێهەمین کتێبی ئەو.

 "بەلەمی نادیار" پێکدێت لە کۆمەڵێک شیعری پێک پەیوەست و کورت، کە یەک فەزای غەمگین و ڵێڵ، خەیاڵکرد و ئەودیو ژیانە قەرەباڵخ و جەنجاڵەکەمان بۆ وێنا دەکات. ئەم شیعرانە بەرهەمی ڕامانی قوڵ و نزیکبوونەوەی مرۆڤانەی شاعیرە لە سروشت و ئەو داوە باریکانەی مرۆڤ دەبەستنەوە بە ئەبەدییەتەوە.

 لە یەکێک لە شیعرەکانی نێو ئەم کتێبەدا، سامی هادی نوسیویەتی:

[ژنه‌كه‌م دوو ساڵ و شانزه‌ ڕۆژه‌

ته‌نیا باسى ته‌متوومان ده‌كات

ده‌ڵێت، خه‌وبینینم ون كردووه‌

ئه‌و ده‌ڵێت:

پیاو جگه‌ له‌ تاریكى هیچى تر نییه‌

ده‌ڵێت:

ئه‌سپ و پیاو ئیتر ڕۆیشتن]

سامی هادی، ساڵی ١٩٦٢ لە هەولێر لە دایک بووە. “ئایینی گیاکان” و “زەنگێک لە کەناری بێهوودەیییەوە” دوو کتێبی شیعریی ئەون. هەروەها عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی کۆمەڵێک لە شیعرەکانی کردووە بە عەرەبی و بە ناوی “لا منزل یشبە البحر” لە بیرووت چاپ و بڵاو بووەتەوە.

Sami_Hadi1


ئەم بابەتە 184 جار خوێندراوەتەوە