216191303_368635041299847_5180217393500021265_n.jpg

لەش

قوبادى جه‌لیزاده‌

بڵاوکردنەوەی هەموو قەسیدەیەکی ئیرۆتیکی و پۆڕنۆیی کێشەبۆ شاعیرەکە دەنێنەوە، زۆربەی ئەوانەی پێی سەغڵەت دەبن زۆرینەی خەڵکن. بەڵام هێندێک لەو سەغڵەتچیانە لەدەوروبەری شاعیرەکەن ، زۆر جار ئەو سەغڵەت بوونە لە خودی ئەندامەکانی ناو خێزاندایە.

سێکس مەسەلەیەکی حەیاتی زۆر گرنگە دەبێ جێی بایەخی هەموان بێت . سێکس تەنیا ئەو لەزەتە بێ هاوتایە نییە کە دوو تێکەڵبوەکە دەیچێژن بەڵکو هۆکارێکیشە بۆ هەبوون وبەردەوام بونی بەنیادەم بەسەر گۆی زەوییەوە.

تۆ وەرە سەد ساڵێک ئەندامی مێێنە قفڵکە، ئیدی گۆی زەوی چٶڵدەبێ لەو بوونەوەرە هۆشمەندە کە لەسەر دوو قاچ بەپێوەیە ، کە مرۆڤە.

پێرۆزترین پەیوەندی دوو بوونەوەر بەلای منەوە سیکس کردنە ، کە ڕوەک و گیانلەبەرانیش لێی بێبەش نین.هەردوو ڕەگەزەکە لە پرۆسەی مومارەسەی خۆشەویستیدا ،لەمەسەلەی چێژ وەرگرتندا یەکسانن. لەوی سیستەمی باوکسالاری هەڵدەوەشێتەوە، ڕەنگە لە هێندێ حالەتدا ژن سالاری دەسەڵاتی یەکەم بێت.

دیارە سیکس کردنی ئارەزومەندانەم مەبەستە نەک سیکس کردنی ئەمیرێک لەگەڵ سەبییەو کەنیزەکدا.سیکس کردن گڕیبەستی نێوان دوو کەسەو بەس، سییەم کەس تیایا جێی نابێتەوە !

شیعری ئیرۆتیکی تەنانەت پۆڕنۆییش قسە کردنە لە سەر پیرۆزی جەستە. گواستنەوەی جەستەیە لە نیشتمانی عەورەتەوە بۆ نیشتمانی شکۆمەندیی ، جەستە لە سیکس کردنا ،نەک پیرۆزیەکانی لەدەستنادات، بەڵکو گەشەشی پێدەدات و تێکەڵبووان هەست بەو شکۆیە زیاتر دەکەن لە جەستە خاوەنداری دەکات.

دیارە سێکس کردن مەرج نییە هەر لە چوارچێوەی گرێبەستێکی هاوسەرگیریی دابێت، ئەم شەرعییەت دانە بە سێکس کردن لەچوارچێوەی گریبەستی هاسەرگیرییدا، گەلێک جار-نەک هەموو کات - ڕێگە بۆ لاقە کردن خۆشدەکات و مانایەک بۆ خۆشەویستیی جەستە ناهێلێتەوە.قوربانیەکەش بۆی نییە بچوک ترین داکۆکی لەخۆی بکات.

گەر هەر یەکێک لە ئێمە، هێلێکی ڕاستو چەپ بەسەر جەستەی خۆیدا بهێنێت ، ئیدی شتێک نامێنێتەوە ناوی بوونی خود بێت. ئێمە هەین چونکە لەشین.چونکە مادەین ،دەنا روح وەهمە و لەوەهم زیاتر شتێکی دیکە نییە. روح دەستکردنی عیرفانەکانە کەناتوانن ئیدارەیەکی دروستی لەش بدەن ، بۆیە لەدەستی ڕادەکەن و بەدوای بەدیلێکدا دەگەڕێن، تا ئەو بۆشاییە گەورەی پێپڕ بکەنەوە.

ئاسەوارە کۆنەکانی ڕۆمان و گریک و هیندو چین و وڵاتی فارس و ئەوانی دی کە بریتین لە پەیکەرو هەڵكۆلێن و وینەو کتیبی ڕوتەمەنیی دەیسەلـمینن، کە دەسەڵات و خەلک لەو سەردەمانە چ بایەخێکیان بە ئیرۆتیک وپۆڕن داوە. ڕۆمانەکان نەک پەیکەرە ڕوتەکانیان دەشاردەوە بەڵکو ماڵ و کۆڵان و رێگاکانیان پێ دەڕزاندەوە. بەداخەوە دواتر کەنیسە ڕۆڵێکی نەرێنی بینی لەبەد ناو کردنی ئەو ئاسەوارانە .تەنانەت هیندێ لە پەیکەرانەیان لە موزەیەکی نهینی حەشاردا.

یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی لەش، چێژبەخشین و جێژوەرگرتنە. گەر بەکارنەهات، وەک ئەو جلکە وایە لەناو دۆڵابێکا هەڵتگرتبێ و و نەیکەیتە بەرت. یان ئەو دەفتەر دۆلارانە وان لە قاسەیەکا حەشاری دەیت و خەرجی نەکەی. جونکە تەنا لەخەرجکردنیدا قورساییەکەی دەردەکەوێ دەنا وەک گوژمە قاقەزێکی بێ کەڵک دەمێننەوە. جەستە خەسڵەتی ئاوی هەیە گەر لەبەری نەڕوات ئەوا وەک گۆمێکی داخراوی لێدێت و بۆگەن دەکات.

هەمیشە ئەو پرسیارە وازم لێناهێنێ و وەڵامێکیشم دەستناکەوێ، ئاخۆ بۆ سێکسکردن ئەوەندە بە گوناهو تاوانێکی گەورە تەماشا کراون، تەنانەت دیواربەندەکەی حاموڕابیش بەهەمان نەفەس مامەڵەی لەتەک سیکسدا کردووە، لەکاتێکدا بەپێی ئەو بەسەرهاتەی لە چیرۆکی ئادەم و حەوادا هاتووە هەر هەموو بەشەرییەت بەرهەمی زینای مەحارمە !!

ڕاکردن لە جەستە و باوەش کردن بەڕۆحدا، هەڵاتنە لە حەقیقەت و خۆڕادەست کردنە بە وەهمدا.

دەقی ژمارە- 22

حەقیقەت

1
بەڕووتی وەرە سەر بالکۆنەکە
تا چۆلەکەکان ئەو ڕۆژە بکەن بە؛
پشوی فەرمی.

2
تا چیتر لێوم لەسەر سمتە لووسەکەت
نەخزێ و بەرنەبێتەوە خوارێ؛
بەگەڵای( تاتوو) پەرژینی دەکەم.

3
گەردنم ماچ کردی..
داوێنت بو بە ئاگردان و
گۆپکی مەمەکانت بوون؛
بە دوو پشکۆ.

4
لەشت بێزارە لە جل!
وردە وردە ئەندامە ئازادی خوازەکانت
ئەو زیندانە دەشکێنن .
ڕۆژێک دێ ،
لەقەلەباغترین شەقامی شاردا,
بەڕوتی پیاسە دەکەی.

5
تۆ جوانترین درەختی
کاتێک وەک پایز، گەڵاکانی بەرت،
فڕێدەدەیتە بەر پێت.

6
جوانترین ڕەنگ ڕەنگی پێستە
ڕەنگی ڕووتی
ڕەنگی ئۆرگازم

7
دەنگی ئەو ئاوەی بەتەوژم,
لە درزی جەستەتا دێتە دەرێ
پارچەیەک موزیکێکی جیاوازە.

8
لەناو دەممدا،
دە کەوچک هەنگوینن؛
پەنجەکانی پێت.

9
دەست بە قۆڵی پەنیرت دادێنم
پەنجەکانم دەبن بە؛
دە چلوورە قەیماغ.

10
چۆرێک لیکم خستە ناوکە قووڵەکەتەوە
بوو بە؛
کانی شەراب.

11
کەجووت دەبین دەبین بەتاک
"موو" نەبوایە،
ئەندامە لووسەکانی تۆو
ئەندامە زبرەکانی خۆمم،
بۆ جیا نەدەکرانەوە .

12
کەلەئەڤین کردندا تەواو دەبین
دەکەوینە سەر پشت و سەیر دەکەین
بنمیچەکە بووە بە ئاسمانێک
تژی لە؛
جریوە جریوی ئەستیرە.

13
پشیلە سپیەکە
کلکی داوەتە بەر ئەو تنۆکە ئاوانەی
لە ستیانەکەی سەر تەنافەوە
دەتکێنە خوارێ.

14
ئەی ژن
تەنیا لای تۆیە - حەقیقەت
لەساتە وەختی؛
ئاوێتە بووندا.

١٧


ئەم بابەتە 134 جار خوێندراوەتەوە