Hma_raof.jpg

پەیكەرێك بۆ هونه‌رمه‌ند محەمەد رەئووف كەركوكی دروست ده‌كرێت

كۆمه‌ڵگەی په‌روه‌رده‌یی مارگرێت پەیكەرێك بۆ محەمەد رەئووف له‌شاری كەركوك دروست ده‌كات.

وابڕیارە به‌منزیكانە كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بە سپۆنسەری د. تەها رەسوڵ پەیكەری هونەرمەند (محەمەد رەئووف كەركوكی) لەناو شاری كەركوك دابنێت.

هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنى ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرشى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى:

"ئەم پەیكەرە لەبارتەقای ئەو خزمەتە بێشوومارەی كە ئەم هونەرمەندە بەهونەری كوردی گەیاندووە لەبواری گۆرانی و میوزیك و ئاوازو په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز (عومه‌ر جه‌میل)ه‌وه‌ به‌ ماتریالی ڤایبه‌ر گڵاس داریژراوه‌.

پێشتریش كۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت پەیكەری بۆ چەند كەسایەتی هونەری و ئه‌دەبی و نیشتمان پەروەرو رۆژنامەنووس ئەنجامداوە كە وەكو وەفایەك لە خزمەتكردنیان بە خاك و نیشتمانەكەیان".


ئەم بابەتە 144 جار خوێندراوەتەوە