Mezhwi_Amro.jpg

مێژووى ئه‌مڕۆ 20/7

- لە رۆژى 20/7/1864 ئیریک ئەکسل کارلفلت (Erik Axel Karlfeldt)، شاعیر و نوسه‌ری سویدی لە دایکبووە، لە رۆژى 8/4/1931 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى ستۆکهۆڵم کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1931 لە دواى کۆچى دوایى خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/7/1899 ئەحمەد علام، ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 2/9/1962 لە تەمەنى (63) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1958 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/7/1939 مى نسا، ژنە رۆماننوس و نوسەرى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، له رۆژى 19/1/2019 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/7/1973 بروس لی (لى جان ڤان)، ئەکتەر و ده‌رهێنه‌رى چینى ئەمەریکى لە تەمەنى (32) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى هۆنگ کۆنگ لەبەریتانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/11/1940 لە شارى فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى پەنجاکانى سەدەى رابردوو بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له رۆژى 20/7/1997 یاداشت یوسف ڕەسوڵ، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى كورد له شارى سلێمانى له دایكبووه‌، دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان سلێمانی بەشی شانۆ بواری دەرھێنان بەپلەی یەکەم،  فیلمی مردن یەکەمین ئەزموونی کامێراى بووە، خەڵاتی ڕوانگەى به براوەی سێھەم به‌ده‌ستهێناوه،  کاری دەرھێنانى بۆ شاکاری دایکە ئازاى نووسەری ئەلمانی بیرتۆڵد برێشت کردوە، خاوەنی چەند کارێکی شانۆییه بە نووسین و دەرھێنان.


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە