The_offer.jpg

باشترین ئۆفەرەكە!

شادمان محەمەد

(ئۆفەرێكی وەهای پێشكەش دەكەم كەنەتوانێت ڕەدی بكاتەوە) 
دیالۆگی - ڤیتۆ كۆرلیۆنی

وا نزیكەی (نیو سەدە- پەنجا ساڵ) بەسەر وتنی ئەم دیالۆگە سەنگین و پڕ مانا و لوغز و كاریگەرەدا تێپەردەبێت.
یاخود دەتوانین بڵێین؛ نزیكەی پەنجا ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی باوكی ڕۆحیدا دەڕوات كەچی هێشتا هەر لە توانای ئیلهامبەخشی و سرووشبەخشی ناوەستێت وبەردەوامە! 

هەمیشە ئەم قسەیە زۆر دەكرێت؛ 
ئایا ئەم فیلمە ئەبێت چ سیحر و و چ تەلیسمێكی جاویدانی لە خۆیدا هەڵگرتووە وا هەرجارەی تەماشای دەكەیەتەوە وا هەست ئەكەیت یەكەمجارتە! 
جا چیرۆكی ئەم فیلمە لەوجۆرەانەیە كە نەك قۆناغی سپۆێل بەڵكو قۆناغی (پۆست سپۆێڵ)یشی تێپەڕاندووە. 
لە راستیدا نامەوێت بچمە ناو دیتەڵ و وردەكاری فیلمەكەوە، چونكە هەم بە من تەواو ناكرێت، هەم خوێنەرانیش حەوسەڵە و تاقەت وزەی بابەتی دوورودرێژیان نەماوە!
ئەوەی كرۆكی بابەتەكەیە دواجار كۆمپانیای (پاراماونت ستۆدیۆ)خاوەن و بەرهەمهێنەری فیلمی(باوكە ڕۆحییەكە) كە لە ساڵی ١٩٧٢دا بەشی یەكەمیان بەرهەمهێا، سەرلەنوێ پاش تێپەرینی چەندین سال بە فەری رایانگەیاند: كە لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی(زنجیرە تەلەفزیۆن)ێكی (دە) ئەڵقەیین بە ناوونیشانی ( ئۆفەرەكە - The Offer )ەكە، كە بریارە هەر لەئەمساڵدا بڵاوبكرێتەوە. شایەنی باسكردنە ئەم زنجیرە نوێیەی فیلمەكە تایبەتە بە چیرۆكی راستەقینە و نهێنی پشت ڕووداوەكان فیلمەكە، بەتایبەت لە كات و ساتی بەرهەمهێنانی فیلمەكەدا؛واتا قۆناغی (پشت كامێرا - پشت وێنەگرتن - كوالیس - پشت صحنە)ی فیلمی باوكە ڕووحییەكە. 

بۆ بیرهێنانەوە چۆن لە رابردوودا (ئەلبێرت ئاڵ رۆدی) بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی فیلمی باوكی ڕۆحی بوو، لە هەمانكاتدا و ئێستادا كە تەمەنی گەیشتۆتە (٩١)ساڵ خودی خۆی گێڕەرەوەی حەقیقەتی پشت ڕووداوەكانی بەرهەمهێنانی فیلمەكەیە وەك خۆی!

هەموان دەزانین؛ 
فیلمی باوكی ڕۆحی، بریتیە لە چیرۆكی تایبەتی یەكێك لە بەهێزترین پێنج خانەوادە مافیاكانی (نیویۆرك - ئیتاڵیای بچووك)، كە تێیدا (دۆن ڤیتۆ كۆرلیۆنی) سەرۆكایەتی و جڵەوی خانەوەوادەكەی گرتۆتەدەست و لە پاشانیشدا دەیگوازێتەوە بۆ كورە بچووكەی؛ مایكڵ كۆرلیۆنی.

The offer1


ئەم بابەتە 122 جار خوێندراوەتەوە