Hsen_Latif.jpg

عەقڵی شیعری

کتێبى عەقڵی شیعری لە نوسینى شاعیر و نوسەر و هاوکارمان (حسێن لەتیف)ە و بەمزوانە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

نوسەر لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەنى فەیسبوک هەواڵەکەى بڵاوکردۆتەوە، کە بەمنزیکانە چاپ و بڵاودەکرێتەوە و کتێبەکە یەکێکی ترە لە کتێبە نوێیەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

لە بەشێکى کتێبەکەدا هاتووە:

ئایا شیعر ئەدەبە؟

ئەمە ئەو پرسیارەیە کە پێویست بوو زووتر لەناو ڕۆشنبیریی کوردیدا، لە خۆمانمان بکردایە، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە کە شیعر، زۆرترین ڕووبەری ڕۆشنبیریی کوردیی داگیر کردووە. جگە لەوەش، گەڕان بە شوێن وەڵامی وەها پرسیارێکدا، هەم ئاسۆی تێگەیشتن و هۆشیاریی شیعریمان فراوانتر دەکات، هەمیش دەبێت بە سەرەتایەک بۆ خوێندنەوەی کەلەپووری شیعری کوردی. وەها پرسیارێک؛ پرسیاری تر بە دوای خۆیدا دەهێنێتە ئاراوە، بە لانی کەمەوە دەکرێت دوای ئەو پرسیارەی کە بووە بە تایتڵی ئەم نووسینە، ئەو پرسیارەیش لە خۆمان بکەین، شیعر ئەدەب نییە، ئەی چییە؟


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە