Shakr_Fatah.jpg

ئه‌مڕۆ، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رى شاكر فه‌تاح لاده‌درێت

له‌ چه‌مچه‌ماڵ، مه‌راسیمى په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌رى شاعیر و چیرۆكنوس و وه‌رگێڕ و نوسه‌رى كورد شاكر فه‌تاح  لاده‌درێت.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/7/2021 كاژێر (5)ى ئێواره‌، له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى چه‌رموو، له‌ چه‌مچه‌ماڵ مه‌راسیمى په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌رى ئه‌دیب و نوسه‌ر شاكر فه‌تاح لابدرێت.

په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى (د. ته‌ها ره‌سوڵ) و (كۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یى مارگرێت) دروستده‌كرێت و له‌لایه‌ن  په‌یكه‌رساز (ئاسۆ كانه‌بى) جیبَبه‌جێكراوه‌.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە