The_spy1.jpg

زنجیرەی سیخوڕەکە و دەرهێنان

پەریا پێشڕەو حەمەجان

زنجیرەیەکی کورتی فەڕەنسییە بە زمانی ئینگلیزی لەنوسین و دەرهێنانی دەرهێنەری بەڕەگەز ئیسرائلی"گیدیەن راف بە هاوبەشی لەگەڵ ماکس پێری.

ئەم کارە بەرهەمی کۆمپانیای بەناوبانگی بەرهەمهێنانی فیلم legend Entreprisese  ە و نێتفلیکس بەهاوبەشی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تردا بڵاویان کردوەتەوە ولە تۆڕەکەدا سەرکەوتنێکی گەورەی لە ڕیزی فیلمە سیخوڕییەکاندا بەدەست هێناوە. لە فیلمەکەدا سەرکێشی و گیان بازی سەیر و قوربانیدانی زۆری تێدایە بە ژیان و ژین و خۆشویستن و خۆشەویستان..

 فیلەمەکە وەرگیراوە لە ژیانی یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین سیخوڕە ئیسڕائیلیەکانی دەزگای هەواڵگری مۆساد بەناوی ئێلی کۆهین. ئەم پیاوە، ون و سەیرو کاریگەرەی موساد. کە دەتوانێت تا پلەی سەرۆکایەتی وڵاتێکی تر بڕواتو هێشتا لەبیری نەکات کە سیخورێکەو دڵسۆزی وڵاتەکەی دەمێنێتەوە.

ڕۆڵی ئەم کەسایەتییە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکان دەیبینێت کە ساشا بارۆن کۆهینە.

 ئەمزنجیرە کورتە لە ٦/مانگی ٩/٢٠١٩ لە نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و لە ڕوداوێکی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە، لە کتێبی (ئەو سیخوڕەی کە لە ئیسرائیلەوە هاتبو) کە کتێبێکە چیرۆکی ئەو گەشتە سەیرو سەمەرەیەی ئەو سیخوڕە دەگێڕێتەوە.

 بارۆن کۆهینی ئەکتەری سەرەکی کارەکە، لە ٧٧ مین خەڵاتی گۆڵدن گلۆپدا پاڵێوراوە بۆ باشترین ئەکتەر.

ئەم فیلمە لەلایەن فیلمسازان و ڕەخنە گرانەوە ستایشکراوە و ڕەخنەی لێگیراوە.

لە زۆر شوێندا ڕەخنە دەربارەی دەرهێنان و ئامادەکردنەوەی سیناریۆکە هەیە و پێیان وایە کە دەرهێنانی کارەکە پێویستی بە شێوازی وردی زیاتر هەبوو لە مێژوی ڕوداوەکە و پێکبەستنەوەیانەوە پێکەوە.

ڕەخنە لەوە دەگیرێت، کە هەر لە سەرەتای هەڵقەی یەکەمدا کۆتاییەکەی نیشاندەدات و بینەر تێدەگات کە ڕوداوەکان بەرەو کوێ دەچێت.

 ئێستا ئەمکارە لە سایتە کوردییەکان، بە وەرگێڕانی کوردی هەیە و بینەران دەتوانن بینەری بن و لەو شێوازە باڵایەی نواندن و دەرهێنان و ڕێکخستنی ڕوداوەکان بڕوانن.


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە