unnamed.jpg

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداریه‌كى راگه‌یاند

به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لیژنه‌ى سه‌رپارشتیارى فێستیڤاڵ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌: "ئاگاداریەک بۆ سینەماکارانی چوار پارچەی کوردستان!، دوا مۆڵەت بۆ ناردنی فیلمەکانتان تا رۆژی ۲٠۲۱/۸/٥".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لینكى ناردنى فیلمه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى سینه‌ماكاران بتوانن به‌ئاسنترین شێوه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان بنێرن.

بۆ ناردنى به‌رهه‌مه‌كانتان كلیك لێره‌ بكه‌.

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی فێستیڤاڵێكى ساڵانەیه‌ له‌ شارى سلێمانى بەڕێوەدەبرێت.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە