Shadwman1.jpg

جەنگی ئەبەدی لە نێوان باشە و خراپەدا! (بەشی یەكەم)

شادمان محەمەد

زاك ســـنایدەر و دوبارە كۆكردنەوەی سوپەرهێـــرۆكـــان...
Zack Snyder's Justice League
2021 Adventure/Action

زۆرجار پێویستە لە هەندێك لە قاڵبی ژانرەكان دەربچین كە خومان پێوە گرتووە، یاخود لەو بابەتە دۆگمایە دەربچین كە بڵێن؛ تەنها ئەم ژانرە! یان ئەم تایپە .. هد نەبێت تەماشای فیلمەكە ناكەم.

جــیهانی (دی سـی) كە بە یەكێك لەو جیهان و كۆمپانیا سینەماییەی گرنگانە هەژمار دەكرێت كە تەنها فۆكەس و تەركیزی لە سەر تایپی (فیلمی سوپەرهێرو و وێنە كێشراوە كاغەزییەكان)ە، كە بەهۆیە توانیوتی بە ملیۆنان هەوادری بە لای خۆیدا پەلكێش بكات. هەربۆیە ئێمە ناچینە ناو مێژووی جیانی (دی سی)یەوە، ئەوە كاری سەرەكی ئێمە نیە!

فیلمێكی چوار كاتژمێری، بە دابەشكارییەكی (شەش بەش) و (شەش چیرۆك)ی سەربەخۆ و تارادەیەك گرێدراو پێكەوە بە ناوی (زاك سنایدەر و یەككگرتنی گروپی دادپەروەران) پێ بچڕان تامەزرۆتی تەواوبوونیت دەكات، بۆ زانین ئەم كۆپییەی زاك سنایدەر لەگەل كۆپی ساڵی ٢٠١٧ كە هەڵگری هەمان ناوە بێ پێشناوی (زاك سنایدەر) وەك جیاوازی ئاسمان و رێسمانە، چ وەك ژانر، چ وەك لایەنی بەرزی تەكنیكی و زۆر لایەنی تر كە بەروارد ناكرێت، لە هەمان كاتدا دەرهێنەرەكانیشیان جیاوازن.

سینۆپس؛

(پاشئەوەی هەسارەی زەوی بە درێژایی پێنج هەزار ساڵ دەكەوێتە بەر هێرش و مەترسی كاولكاری و لەناوچوونەوە لەلایەن چەند مەخوولێقێكی فەزاییەوە بە ناوی(داركساد و دیساد)ەوە كە لەسەر ئەستێرەیەكی تر دەژین!

لە بەرامبەردا و لەو پێناوەدا هەر سێ نەتەوەی جودای بەرگریكاری واتا؛ هەر یەكە لە (ئەمازۆنیەكان و  ئەتڵەنتیكییەكان و مرۆڤەكانی سەر زەویی) بە تووندی بەرەنگاریان دەبنەوە و ناهێلن مەرامەكانیان بێتە دی.

هەربۆیە لە قۆناغی یەكەمی ڕووبەرووبوونەوەكاندا سەركەوتوو دەبن و رێگریان لێ دەكەن، هێرشی دوژمن دەشكێنن، بەلام دواجار بۆ هۆی دابڕان و خیانەتی و ناوخۆییەوە، لێكترازان و دابڕان و جوادایی لە نێوان گروپەكانی سەر زەوی دروست دەبێت و بەمەش جارێكی دی هێز دەگەرێتەوە بۆ نەیار و بوونەوەرەكانی سەر هەسارە شەرانگێزەكە. بەڵام ئەم بونەوەرە درندانە بۆ نەهێشتنی خەڵك لەسەر زەوی كە تاكە ئامانجیانە وێڵن بە شوێن سێ سندووقی وونبوووە بە ناوی (سندوقی دایك - Mother Boxes ) كە بەهۆی جەنگەوە هەركامیان كەوتۆتە شوێنێكی سەر زەوییەوە.

لەپاش مردنی سوپەرمان، باتمان زۆر نیگەران و غەمگین دەبێت، خۆی بە كەمتەرخەم دەزانێت، بۆیە سەرەتا هەموو گروپە پەرتەوازەكانی سەر زەوی لە مەترسی لە ناوبردنی هەمیشەیی ئاگادار دەكاتەوە، بۆیە بێهیوا نابێت و جارێكی دیكە دەبێتە كۆكەرەوە و یەكگرتنی پاڵەوانە سوپەرهێرۆكانی نوێنەرانی ئەو گروپانە لەوانە (واندەرومان، ڤیكتۆر ستۆن، ئەكوامان، زەفلاش، پاشان سوپەرمان)یش كە موعجیزە ئاسا دەیگەرێنەوە بۆ ژیان، هەموو ئەمانە وەك نوێنەری وڵات و پێگە و قەوم و شوێنی خۆیان ئامادە دەكات بۆ رووبەرووبوونەوەی (دیساد و داركساد و ستیفنۆڵف).

لە راستیدا رەنگە فیلمێكی چوار كاتژمێری مەلەل و بێزاری دروست بكات، بەلام بەپێچەوانەوە دەرهێنەر زۆر زیرەكانە لە رێی ئەو شەش بەشەوە توانیوتی زاڵ بێت بە سەر ئەو لایەنەدا، بەمەش توانیویەتی خاڵێكی زۆر بەهێز بە ووزە وتوانای بینەر بداتەوە، ئەمە جگە لەو شێوازی تەكنیك بەرزە و ستایلی سلۆمەیشنەی كە هەمیشە (زاك سنایدەری دەرهێنەر) پێی ئاشنایە، هەروەها لەگەل بەركەوتنت بە ساوندتراك و موزیكی نایاب كە یەكانگیر بووە لەگەل وێنەكاندا، هەروەها لەگەل بوونی كاری هونەریانەی كاركردن لەسەر گۆرینی گرتەكان بە خێراییەكی مەنتیقی.


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە