Lagarit.jpg

کۆمەڵە شیعری نیگەرانی پێرلا لاگەر گڤیست

لاگەر گڤیست، لەناوە ئاشناو باڵاکانی ئەدەبیاتی سویدە. شیعرەکانی قاچێکیان لەناو عیرفانییەتێکی قوڵدایە، ئەو لە ڕامانی هەمیشەییدایە لە دنیا، دونیایەک، کە وەک لە ئێوارستاندا دەربارەی دەنووسێت.. زۆر دوورە..

لاگەر گڤیست لە ساڵی ١٨٩١ لە باشوری سوید لە دایکبووە، ١٩١٠ وەک خوێندکار ڕویکردە ئەپسالا و دواتر لەوێوە چووە پاریس، لەوێ ئاشنا بوو بە ئیشەکانی پابلۆ بیکاسۆ. هونەری سەدەکانی ناوەڕاستی خوێند هاوشان لەگەڵ ئەدەبیاتی چینی و هیندی، خوێندنی ئەو ئەدەبیاتە ئێجگار کاریگەری هەبوو لەسەر دونیا بینی لاگەر گڤیست و وای لێکرد جۆرێکی تر بیربکاتەوە.

یەکەم دیوانە شیعری لە ساڵی ١٩١٦ بڵاوکرایەوە وە لە ١٩٤٠ هەڵبژێردرا بە یەکێک لە ئەندامی ئەکادیمیای سوید.

چەند ساڵێک پێش ئێستا کتێبی ئێوارستان لەلایەن نووسەر و شاعیر خەبات عارفەوە کرا بەکوردی و کتێبەکە دەنگدانەوەیەکی ئێجگار باشی هەبوو، ئەو ڕامان و ڕوانینەی شاعیر، سەرنج بەر و جیاواز خوێندرایەوە. وا جارێکی تر لەلایەن هەمان وەرگێرەوە. کتێبی شیعری "نیگەرانی" کە یەکێکی تر لە کتێبەکانی نووسەرە. کراوە بە کوردی و وابڕیارە بەم زوانە چاپ و بڵاوبکرێتەوە.

ئەم کتێبە. لەلایەن وەشەنخانەی باڵندەوە چاپ دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.


ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە