Oceans_8.jpg

ئەوشن و پێك هێنانی تیم

پەریا پێشڕەو حەمەجان

دەرهێنەر: گاری ڕۆز

ئەکتەرانی كارەكە پێكدێن لە : ساندرا بولۆک، کەیت بلانشێت، ئان هاثاوی، میندی کالینگ، سارا پاولسۆن، ئەکوافینا، ڕیهانا، هێلینا بۆنهام کارتەر

کاتی فیلمەكە: 110 خولەک

رەیتین: 6.3

چیرۆکی فیلمەکە: تازە ئازادکراو دێبی ئەوشن، خوشکە بچووکی دانی ئەوشن، لوی هاوڕێی قایل دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بەشدار بێت لە تاڵانکردنی مۆزەخانەیەکدا. تیمێک دروست دەکەن کە پێکهاتووە لە: ڕۆز وەیڵی فاشن دیزاینەر، کە قەرزاری IRSە ، ئەمیتای دروستکەری خشڵ کە بە پەرۆشەوە دەیەوێت لە ماڵی دایکی بڕواتە دەرەوە، ناین بۆڵی هاککەری سیکورتی، کۆنستانسی گیرفانبڕ، و هەروەها تامی کە شتومەک لە مارکێت دەکڕێت و بە نرخێکی گرانتر لەلای خۆی دەیفرۆشێتەوە.

دێبی پلان بۆ ئەوە دادەنێت کە ملوانکەیەکی $150 ملیۆن دۆلاری تۆوسانت بدزێت لە کاتی Met Gala، بە بەکارهێنانی دافنێ کلوگەری ئەکتەر. تیمەکە وا لە دافنێ دەکەن کە ڕۆز بە کرێ بگرێت، و Crtier کارتیر قایل بکات کە ملوانکەی تۆوسانتی بە قەرز بدەنێ. و ملوانکەکە بە دیجیتاڵی سکان دەکەن بۆ دروستکردنی دانەیەکی سێجا بە زیرکۆنیکا، تامی لە ڤۆگیو ئیشێک دەدۆزێتەوە و لە ڕێگەیەوە دەستیدەگات بە گالا، و لوش وەکو شێفێک دادەمەزرێنێت لە ئیڤێنتەکە. لە کاتێکدا دێبی وا لە دافنێ دەکات بازرگانی هونەری کلۆد بێکەر بانگهێشت بکات، کە خۆشەویستی کۆنی دێبی بووە و خیانەتی لێ کردووە و ناردویەتیە زیندان. لە کاتێک بەوە دەزانێت دێبی پلانی تۆڵەسەندنەوەی بۆ بێکەر دانەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەڵام دێبی دڵنیای دەکاتەوە کە ئەوە پلانەکەیان ناخاتە مەترسییەوە و ئەو بیری لە هەموو شتێک کردووەتەوە.

Ocean’s 8 -1

کاتێک ڕۆس بۆی دەردەکەوێت کە تۆوسانت تەنها لە ڕێگەی موگناتیسێکی تایبەتەوە دەکرێتەوە کە تەنها لەلای سێکیورتییەکانی کارتەر بەردەستە، ناین بۆڵ بە یارمەتی خوشکە بچووکەکەی ڤیرۆنیکا دانەیەکی دیکە دروست دەکەن کە هاوشێوەی ئەوەی کارتەرە. لە Gala لو شتێک دەکاتە سوپەکەی دافنێ، و وای لێدەکات گەدەی تێکبچێت. لە کاتێکدا پیاوەکانی کارتەر کە دەبێت پارێزگاری لە ملوانکەکە بکەن لە دەرەوەی تەوالێتەكان چاوەڕێی دەکەن، دافنیش دەڕشێتەوە، کۆنستانس ملوانکەکە لە ملی دافنێ دەکاتەوە و دەیدات بە ئەمیتا، بۆ ئەوەی بیکات بە پارچەی بچووکترەوە. کاتێک دافنێ دەردەکەوێت و ڕای دەگەیەنێت کە ملوانکەکە ون بووە، مۆزەخانەکە چۆڵ دەکرێت و دەستدەکەن بە گەڕان بەدوای ملوانکەکە، لە کۆتایدا تامی وا دەریدەخات کە ملوانکەکەی دۆزیوەتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ دافنێ بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ملوانکە ساختەکەیە. دواتریش کۆنستانس پارچەکانی تۆوسانت بەسەر تیمەکەدا دابەش دەکات و هەموویان پارچەیەک دەکەن بە خۆیانەوە، دێبیش پارچەیەک دەخاتە گیرفانی بێکەرەوە. لە دوای تەواوبوونیان، دافنێ دەچێتە لایان و پێیان ڕادەگەیەنێت کە ئەو ئاگای لە هەموو شتێک بووە و سەبارەت بە دزییەکە هەموو شتێکی زانیوە و هەستی پێکردووە. وە داوای پارچەی هەشتەم دەکات لە بەرامبەر ڕزگارکردنیان و باسنەکردنی هیچ شتێک.

کاتێک ملوانکەکە دەگەڕێتەوە بۆ Cartier پێیدەزانن کە ملوانکەکەی خۆیان نییە و گۆڕاوە. و جۆن فرەیزەر دادەنێن بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە و دۆزینەوەی ملوانکەکە. کە ڕابردوویەکی لەگەڵ خێزانی ئەوشن هەیە و پێشتر براکەی دێبی خستووەتە زیندانەوە. فرەیزەر ڕاستەوخۆ گومان لە دێبی دەکات، بەڵام دێبی لە هەموو کامێراکانی گالا کە دەرکەووتووە زۆر بە وریای دەجوڵێتەوە و هیچ شتێکی جێگەی گومان نییە. کاتێک فەیزەر دەچێت بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ دێبی بکات، دێبی پێی دەڵێت کە لەوانەیە بتوانێت بزانێت کێ ملوانکەکەی دزیوە. پلانەکەشیان ئەوە دەبێت کە دافنێ سەردانی بێکەر دەکات و وێنەی پارچە خشڵەکەی کە دێبی خستبویە گیرفانی بێکەر دەگرێت و دەینێرێت بۆ فەیزەر. وە بۆ ئەوەی زیاتر گومان لە بێکەر بکەن دێبی چەند ئەکتەرێک بە کرێ دەگرێت کە وەک سۆشیالیستە بە تەمەنەکان خۆیان دەردەخەن و پارچەکانی تۆوسانت دەفرۆشن و پارەکەی دەنێرن بۆ حسابێک بە ناوی بێکەر. بەم شیوەیە پۆلیسەکان بێکەر دەگرن.

Ocean’s 8 -2

لە کاتێکدا هەر هەشتیان ئاهەنگ دەگێڕن بەو بۆنەیەوە، لو ئامانجی ڕاستەقینەی ئەو تاڵانییە ئاشکرا دەکات: لە کاتێکدا گالا چۆڵ کرا و هەمووان لە هەوڵی دۆزینەوەی ملوانکەکە بوون، لو وە یەن، کە پێشتر لەگەڵ دانی برای دێبی ئیشی دەکرد، هەموو خشڵەکانی کە لە مۆزەخانەکەدا هەبوون دزیان و لە جێگەیان کۆپییە ساختەکەیان دانا. خشڵەکانیش هەموویان زۆر لە ملوانکەی تۆوسانتەکە بەنرخ تربوون. وە پارەیەکی زۆر لەوە زیاتریان دەستکەوت کە پێشبینیان دەکرد، هەر ئەندامیکی تیمەکە بە ڕێگەی خۆیاندا دەڕۆن: ئەمیتا گەشت دەکات بۆ پاریس لەگەڵ ئەو پیاوەی کە لە ڕێگەی ئاپی Tinder یەکدیان ناسیبوو، ڕۆز قەرزەکانی دەداتەوە و دوکانێک بۆخۆی دەکاتەوە، کۆنستانس شوقەیەکی گەورە دەکڕێت و دەبێتە You Tuber، تامی بازرگانییەکەی بە کەلوپەلەکانییەوە گەورەتر دەکات، ناین بۆڵ هۆڵێکی مەلەوانی دەکاتەوە، دافنێ دەبێتە دەرهێنەری فیلم، لو بە ماتۆڕەکەیەوە گەشتێک دەکات، دێبیش چێژ لە مارتینییەکەی وەردەگرێت لەلای گۆڕەکەی دانییەوە و دەڵیت کە، دەزانێت ئەو ئێستا شانازی بەو کارەوە دەکات کە کردوویەتی.

ئەم كارە لەڕیزی ئەو فیلمانەیە كە زۆر لە نەوجەوانان و گەنجان سەیریان كردووە و پێی سەرسامن. كارەكە چەندین خەڵاتی بردوەتەوە و بووە بە یەكێك لە فیلمە زۆر بینراوەكان.


ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە