Gwlzar.jpg

خۆشەوییستێکى ترسناک

گوڵزار حه‌مه‌ فه‌ره‌ج

پاش ئەوەى لە جیهانى ئەدەب و ڕۆماندا قاڵبویەوە، دواى خوێندنەوەى کۆمەڵە ڕۆمانێک بەتایبەتى ئەمەریکى، لەئەپریلى ١٩٧٨ دا لە دواى یاریەکى بیسبۆڵ، هاڕۆکى مۆڕاکامى بڕیارێکى گرنگى دا ئەویش ئەوەبو کە وتى: "بەڵێ من ئەتوانم ڕۆمانێک بنوسم".

زۆرجار بڕیارێک دەتوانێت ژیانى مڕۆڤێک بگۆرێت و بەتەواوەتى بگۆڕێت لە عالەمێکەوەو بۆ عالەمێکى تەواو جیاواز، ئەم بڕیارەى مۆراکامیىش توانى ژیانى خۆى و ئەدەبى ژاپۆنیش بگۆڕیت مۆراکامى یەکێکە لە نوسەرە دەگمەنەکانى ژاپۆن و ئاسیا، کەڕۆمانەکانى هەمو جیهانى سەرسام کردوە و بەرهەمەکانى بۆ زیاتر لە ٤٠ زمانى جیهانى وەرگێڕاون.

ڕۆمانى خۆشەویستیەکى ترسناک کە دووەم ڕۆمانى (هاروکى مۆڕاکامى)ە، یەکێکە لە کارە نایابەکانى و ئەم ڕۆمانە نۆستالۆژیا، پانتاییەکى گەورە داگیر دەکات، مۆراکامى زۆرمەسەلەى نۆستالۆژى شیدەکاتەوە، چۆن هاجیما لە کەسێکى ئاسايى و خۆشبەختەوە، دەکاتە کەسێکى بەدبەخت و توشى کۆمەڵیک کێشەى دەرونى و کۆمەڵایەتى دەکات.

شیماتۆ ئەو کچە ژیرو جوان و ناسکەیە کە، کە هاجیما هیچ کاتێک ناتوانێت لە بیرى خۆى بەرێتەوە، مۆڕاکامى بە شێوەیەکى یەگجار مەزن باسى گەشتى ژیانى کەسێکمان بۆ بکات، کەکەسێکى ئاسایى ناو کۆمەڵگەى ژاپۆنیەو لە منداڵیەوە دەست پێدەکات هەتا تەمەنى سى و حەوت ساڵى، مۆراکامى بە شێوازێکى ئەدەبى بەرز، هەوڵیداوە مامەڵە لەگەڵ خۆشەوستى،نۆستالۆژى و سێکس و، نەوەى ١٩٦٨، و تەنهایى و ، خۆ کوشتن و، چینى بورجوازى ژاپۆنى، میوزک، بکات.

خاڵێکى گرنگى تر لەم ڕۆمانەدا، پرسى خۆشەویستى و ئیرۆتیکە، لەکاتى بڵاو بونەوەى ئەم ڕۆمانە بە زمانى ئەڵمانى، زۆر لە رەخنە گرانى ئەڵمانیا ئەم ڕۆمانەیان بە ڕۆمانێکى ئیرۆتیکى دادەنا، ڕەخنەگرى ئەڵمانیا مارسێل رایش دەڵێ :

"ئەم ڕۆمانە بەرزترین لوتکەى ئیرۆتیکە"، دیارە ئەم ڕۆمانە نیقاشێکى گەورەى لەناو بازنەى ئەدەبى ئەڵمانىدا نایەوە نیقاشێکى گەورەى لە نێوان مارسێل رانسکى و سیگڤرید لۆڤێڵ نایەوە، دیارە هەردوکیان دو رەخنە گرى ئەڵمانین.


ئەم بابەتە 287 جار خوێندراوەتەوە