Azad_Barznji.jpg

ڕۆمانی كۆڵۆنێڵ چاپدەكرێتەوە

 ڕۆمانی كۆڵۆنێڵ یەكێكی تر لە ڕۆمانەكانی نووسەری ئێرانی "مەحمود دەوڵەت ئابادیی"ە و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ "ئازاد بەرزنجی"یەوە كراوە بەكوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوی دەكاتەوە.

دەربارەی كتێبەكە ڕەخنەگران دەنووسن: ڕەنگە نووسەرانی کەم وڵاتی دەرودراوسێی ئێمە هەبن، هێندەی گەورە نووسەری ناوداری فارس (مەحموودی دەوڵەت ئابادی) نزیک و ناسراوبن لە خوێنەری کوردەوە، نزیکییەکەی بۆ ئەو تێما و بابەتی چیرۆک و ڕۆمانانەی دەگەڕێتەوە، کە باس لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووری و فەرهەنگییەکان دەکەن و ئێمەش وەک کورد، لە ئاوێنەی ئەو ڕۆمان و چیرۆکانەوە، ڕابردوو، ئێستا و ئازار و کێشە و کێشمەکێشەکانمان دەبینینەوە، ناسراویەکەشی ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە بوونی کتێبەکانی ئەوەوە هەیە، لەنێو کتێبخانەی کوردیدا، بە تایبەت شاکارەکانی وەک (جێگای بەتاڵی سلوچ و کەلیدەر) کە دوو لە ڕۆمانە جوان و سەرنجڕاکێش و پڕ لە ئاریشەی چینایەتی و کاراکتەری سەرکێش و ڕووداو و بەسەرهاتی جۆراوجۆرن.

وا بڕیارە ئەمكتێبە و چەند كتێبێكی تر لە ماوەی داهاتودا بڵاوبكرێتەوە


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە