Badawy.jpg

فەلسەفەی ئایین و پەروەردە لای کانت

به‌مزوانه‌ به‌رگى چواره‌مى كتێبى (فەلسەفەی ئایین و پەروەردە لای کانت) له‌نوسینى (عەبدولڕەحمان بەدەوی) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ و هزریى شه‌هید ئارام لە سەر ئەرکی ( د. تەها ڕەسووڵ)، كتێبى (فەلسەفەی ئایین و پەروەردە لای کانت) له‌نوسینى (عەبدولڕەحمان بەدەوی) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه‌، كتێبه‌كه‌ یه‌كێكه‌ لە زنجیرە کتێبە ناوازەکانی نووسەر و بیرمەندی گەورەی عەرەب (عەبدولڕەحمان بەدەوی) و لەلایەن (سامان عەلی) وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌رزمانى كوردى.

سامان عەلی حامید، له‌ رۆژى 12/4/1973 لەگەڕەکی خەبات لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، له‌ ساڵی 199 ده‌ستى  بە کاری وەرگێڕان كردووه‌، زیاتر لە بواری فیکر و فەلسەفەدا بابه‌ته‌كانى ده‌نوسێت و ده‌یانكات به‌ كوردى. ئەمانە هەندێک لە کارەکانی وەرگێڕن: پڕۆژەیەک بۆ ئاشتیی هەمیشەیی (ئیمانوێل کانت)، سەرەتاکانی فەلسەفەی مێژووی بۆرجوازیی (ماکس هۆرکهایمەر)، گیلۆتین (ئەلبێر کامۆ)، چەند فەیلەسوفێکی بوونگەرا (فوئاد کامیل)، ڕۆژانەکانی بۆلیڤیا (چێ گیڤارا).


ئەم بابەتە 139 جار خوێندراوەتەوە