Eli_(2019).jpg

ئێلایی و فێڵە گەورەكە

پەریا پێشڕەو حەمەجان

دەرهێنەر: کیاران فۆی

ئەکتەران: چارلی شۆتوێل، کێلی رێلی، ماکس مارتینی

کات: 98 خولەک

رەیتین: 5.9

جۆری فیلم: ترسناک

زمانی فیلم: ئینگلیزی

 

زۆر جار، هەمووشتێک باشە، لەسەر ڕیتمی خۆیی دەڕوات و دێت... بەڵام لەناکاو شتێک ڕودەدات. نەخۆشییەک، تێکچوونی دەمارێک کە هەرگیز نازانین چییە و لەکوێوە هاتووە.. ڕودەدات و دەبێتە خوڵقێنەری چیرۆکێک.. ڕەنگە ئەم چیرۆکەی دەیخوێنییەوە یەکێک بێت لەو بابەتە.

چیرۆکی فیلمەکە: ئێڵای میللەر کوڕێکی گەنجە کە دەناڵێنێت بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە و ناتوانێت وەکو کەسێکی ئاسای هەوای دەرەوەی بەر بکەوێت و هەستیاری پێی هەیە، ئەمەش ناچاری دەکات کە ژیانی بەسەربەرێت لەناو جلێکدا کە پارێزگاری لێدەکات لە کەشوهەوای دەرەوە. دایک و باوکی، رۆز و پاوڵ، دەیبەنە لای پزیشکێک بە ناوی ئیسابێلا هۆڕن، کە لەناو خانوویەکی گەورەی کۆن  دەژی کە نوێکراوەتەوە و کەرەنتین کراوە. ئێڵای لە سەرەتادا زۆر بەوە دڵخۆش دەبێت کە لەو شوێنە دەتوانێت جلە پارێزگاریکەرەکەی دابنێت و باوەش بە دایک و باوکیدا بکات. بەڵام دڵخۆشییەکەی زۆر ناخایەنێت، هەرچۆنێک بێت، لە پاش ماوەیەک ئێڵای دەست دەکات بە ئەزموون کردنی هەندێک شتی سەیر و ناسروشتی لە ماڵەکەدا. هەروەها دەست دەکات بە وەرگرتنی چارەسەرەکانی کە زۆر ئازار بەخشن. دواتر تارماییەکانی ناو ماڵەکە بە بەردەوامی پەیامێکی بۆ بەجێدەهێڵن ''LIE'' درۆ، وە ئێڵایش هەست دەکات کە ئەوان لە چارەسەرەکانی هۆڕن ئاگاداری دەکەنەوە.

Eli (2019)-1

ئێڵای دواتر کچێکی گەنج دەناسێت بە ناوی هالی کە لە پەنجەرە گەورەکەی نهۆمی یەکەمی خانووەکەوە قسە دەکەن، و هالی تاکە کەس دەبێت کە باوەڕ بە ئێڵای دەکات و پێی دەڵێت کە شتێک لە خانووەکەدا هەیە، و ئاگاداری دەکاتەوە کە هەموو ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا هۆرن چارەسەری بۆ کردوون ئەو شوێنەیان بەجێنەهێشتووە و دیار نەماون، واتە ئەوان مردوون. دواتر ئێڵای بۆی دەردەکەوێت کە وشەی ''LIE'' لە ڕاستیدا ژمارە 317یە بە هەڵگەراوەی، کە وشەی نهێنی ئۆفیسەکەی هۆڕنە. کاتێک دەچێتە ئۆفیسەکە و لە شتەکان دەکۆڵێتەوە، تۆماری هەموو نەخۆشە کۆنەکان دەدۆزێتەوە کە پێشتر لەلایەن هۆرنەوە چارەسەریان بۆ کراوە و دەبینێت هەموویان لە سێیەم چارەسەری کۆتایدا کوژراون.

ئێڵای کاتێک بەو شتانە دەزانێت هەوڵی ئەوە دەدات دایک و باوکی ڕازی بکات کە شوێنەکە بەجێبهێڵن بەڵام سەرکەتوو نابێت، پاوڵ دەرمانی دەداتێ و بێهۆشی دەکات. ئێڵای شڵەژاو دەچێتە ئۆفیسەکەی هۆرن و لەوێ خۆی حەشار دەدات، و وێنەیەکی هۆرن و یارمەتیدەرەکانی دەدۆزێتەوە کە جلی ڕاهیبیان لەبەردایە، هەروەها ڕێڕەوێکی شاراوە کە بۆ ژوورێک دەچێت لەژێر زەویدا کە کەرەستەی ئایینی تێدایە. هۆڕن لەو ژوورەدا زیندانی دەکات و ئێڵایش هەستیاری بۆ دروست دەبێت و لەهۆشخۆی دەچێت، کاتێک بە ئاگا دێت، بۆی دەردەکەوێت کە بە باشی دەتوانێت هەناسە بدات و لە ڕاستیدا هیچ نەخۆشییەکی نییە. ڕۆز هەست بە تاوان دەکات بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئێڵای و دەرگاکە دەکاتەوە و دەچێتە لای، لە کاتێکدا ئێڵای وا پیشان دەدات کە بە ئاگا نەهاتووە و هێشتا بێ هۆشە، و لەو کاتەدا بە ئاگا دێت و بە خاچەکە لە ڕۆز دەدات و رادەکات، بەڵام لەلایەن هۆرن و پاوڵەوە دەستگیر دەکرێت و سەرکەوتوو نابێت.

 Eli (2019)-2

دایکی بە هۆش خۆی دێتەوە و خەنجەرێک لە خاچەکەدا دەدۆزێتەوە، هەروەها بۆشی دەردەکەوێت کە پەیکەری بەردەکەی لە ژوورەکەدایە لاشەی نەخۆشەکانی پێشتری هۆرن دەشارێتەوە، کە بە هێمای ئایینی بەستراون و ڕازێندراونەتەوە. لە پاش بینینی ئەوانە زۆر دەترسێت و دەڕوات بۆ ئەو ژوورەی چارەسەری ئێڵای تێدا دەکرێت بەڵام پاوڵ ڕێگەی لێدەگرێت و دەیوەستێنێت. پاشان دەردەکەوێت کە ئێڵای لە ڕاستیدا منداڵی ناشەرعی شەیتانە، و هەروەها ''کاردانەوە هەستیارەکانی'' دەرککردن بوو بە توانا دێوییە گەشەسەندووەکانی. هۆرن دەست دەکات بە ئەنجامدانی ''سێیەم'' و کۆتا چارەسەر، کە ڕێوڕەسمێکی ئاینییە بە مەبەستی کۆتای هێنان بە ژیانی ئێڵای. کاتێک هەوڵ دەدات بە خەنجەرە فیداییەکە لەناویببات، ئێڵای وزەیەکی تێڵێکنیتکی Telekinetic Energy زۆر بەهێزی لێوە دەردەچێت و کە هۆرن و یاریدەدەرەکانی لە هەوادا دەخولێنەوە و پاشان دەتەقن و دەبن بە خۆڵەمێش، هەروەها ئاگر لە ماڵەکە بەردەدات و دەیسوتێنێت. دایکی ئێڵای کە زۆر بە خراپی ویستوویەتی کوڕێکی هەبێت و ڕووی کردووەتە شەیتان، کە درۆی لەگەڵ کردووە سەبارەت بەوەی ئێڵای تەواو منداڵێکی ئاسایی دەردەچێت. پاوڵ دەیەوێت بە خەنجەری فیداکارییەکە ئێڵای بکوژێت بەڵام سەرکەوتوو نابێت و ئێڵای بەو هێزە تێڵێکنیتیکییەی Telekinetic Energy کە هەیەتی دەموچاوی دەشێوێنێت و دەیکوژێت.

ئێڵای و دایکی ماڵە سووتاوەکە بەجێ دەهێڵن. هالی چاوی پێیان دەکەوێت لەلای ئۆتۆمبێلەکە و سڵاویان لێدەکات، و دووبارە بە ئێڵای دەڵێت کە ئەو لەوانی دیکە بەهێزتر بوو، کە برا و خوشکی ئێڵایان دەکرد، و دووڕەگی شەیتان/مرۆڤ بوون. پێشی ڕادەگەیەنێت کە ئەویش منداڵێکی ناشەرعی شەیتانە و لە سەرەتاوە نەیویستووە پێی بڵێت، بەڵکو ویستویەتی ئێڵای خۆی شتەکان بە چاوی خۆی ببینێت و بیاندۆزێتەوە و هێزی خۆی بسەلمێنێت. وە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئێڵای بە باوکی بایۆلۆجی خۆی بناسێنێت و بیبات بۆ لای. کاتێک ئێڵای ڕازی دەبێت هالی لێێ دەپرسێت کە ئایا دەتوانن متمانە بە دایکی بکەن و لەگەڵیاندا بمێنێتەوە ئێڵایش ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانن متمانەی پێبکەن. فلمەکەش بەوە کۆتای دێت کە ڕۆز دوو منداڵەکە لە خانووەکە دوور دەخاتەوە و دەڕۆن.

ئەم نهێنیانە، بەردەوام ئاماژەیەکی قوڵی فرۆیدیانە دەربارەی بینین و نەبینینی منداڵی، دەربارەی غەریزە چرەکانی منداڵی دەدەن و دەمانبەنەوە سەر زیندە خەوەکانی سەردەمانێک، کە پێمان وایە جێمان هێشتوون، بەڵام ئەوان لە قوڵایی نەستماندا دەژین و هەناسە دەدەن.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە