Chatakanydarya.jpg

لە فیلمی چەتەكانی دەریا

نامۆ حەسەن

بەشێكی تەواو (سكوێنز)ێ تایبەت كراوە بە قەبیلەیەك، قەبیلەیەك ئەوەی خۆمان پێیان ئەڵێین وەحشی و دواكەوتوو.

تایبەتمەندی ئەم قەبیلەیە چییە؟

هەر كەسێكی نوێ هەر ڕۆحلەبەرێ ببینن، كە پێشتر نەیانبینیبێت، ئەیهێنن و لەسەر تەختی شاهانە دایدەنێن و خزمەتی ئەكەن و ئەیپەرستن.

لەم بەشەدا جاك سپارۆ ڕێی ئەكەوێتە ناوچەكەی ئەوانەوە، ڕێك دەیگرن و دەیخەنە سەر كورسی دەسەڵات.

جاك بە ٨ چاوەوە لەسەر كورسی دەسەڵات دانیشتووە و خزمەت دەكرێت.

لە سینەمادا چاوەكان زۆر مانایان هەیە و لێكدانەوەیان بۆ دەكرێت، هەر سەیریكردنێ مانای تایبەتی خۆی هەیە، كە من ناچمە ئەو بابەتەوە و وە شارەزایشم لێی نییە.

بەڵام ئەوەنەی من بیزانم چاو وەك سیمبوڵ زۆر مانای هەیە وەك بینین، گومان، هێز، بەزەیی، ئاڕاستەكردن، قبوڵكردن، هەڕەشە و ترساندن، دەربڕینی هەست و سۆز و تووڕەیی و ...بۆ چەندین هۆكاری تر بەكاردێت.

لێرەدا جاك سپارۆ وەك هێز و دەسەڵات بەكاری دێنێت و لە هەمان كاتدا وەك ئەوەی كە بە ٨ چاو ئاگادارییانە و ... هتد

بەڵام لە ڕاستیدا جاك نەك بە ٨ چاو بەڵكو دوو چاوی خۆشی داخستووە و خەوتووە و قەومەكە ئیشی بۆ دەكەن و خزمەتی دەكەن.

لە كۆتاییدا جاك بێزار دەبێت و ڕادەكات لەدەستییان، ئیشێكی تری هەیە، قەبیلەكە بە مناڵ و گەنج و پیرەوە دوای دەكەون بۆ ئەوەی بیگرنەوە و بە زۆر بیخەنەوە سەر كورسی دەسەڵات، بەڵام جاك ئەچێتە ناو كەشتییەكەی و  ڕزگاری ئەبێت لە دەستییان و ئەڕوات.

ئەوەی زۆر جێی سەرنجە لە ئاخیر نوقتە قەبیلەكە سەگێ ئەبینن، كە لە كەشتییەكە بە جێماوە، لەبەر ئەوەی یەكەم جاریان سەگ ببینن جاكیان بیر دەچێتەوە و وەك ئەوەی هیچ نەبووبێ ئەیكەن بە ئاهەنگ و سەگەكە لەگەڵ خۆیان ئەبەن بۆ ئەوەی بیخەنە سەر كورسی دەسەڵات.


ئەم بابەتە 106 جار خوێندراوەتەوە