Shadi.jpg

كچه‌ كوردێك به‌شداری پێشانگای شێوه‌كاری له‌ دوبه‌ی ده‌كات

شادی عه‌لی زاده‌ له‌وڵاتی دوبه‌ی به‌شداری پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری ده‌كات و پێشانگاكانى له ‌ئێران و ئازه‌ربایجان و توركیا و دوبه‌ی كردۆ‌ته‌وه‌، وابڕیاره‌ له‌داهاتووشدا له‌شاری سلێمانی و هه‌ولێر پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بكاته‌وه‌.

شادی عه‌لی زاده‌، له‌ دایكبووى ساڵی 1989 ‌شاری كه‌ره‌جه‌ و ده‌رچووی به‌شی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌ له‌زانكۆی ڕه‌زایه ‌و ماوه‌ی (9) ساڵه‌ ده‌ستی به‌كاری شێوه‌كاری كردووه‌ و به‌تابلۆكانی سه‌ره‌نجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌.

شادی له‌ لێداونێكیدا بۆ (PUKmedia)  وتویه‌تی: "ماوه‌ی (9) ساڵه‌ ده‌ستم به‌كاری شێوه‌كاری كردووه‌ و زۆربه‌ی تابلۆكانم فرۆشتووه ‌و به‌شداری ده‌یان پێشانگام له‌ئێران و ئازه‌ربایجان و توركیاو دوبه‌ی كردووه‌.

ئه‌وه‌شى وتوه‌: "زۆربه‌ی تابلۆكانم له‌هه‌ردو وڵاتی دوبه‌ی و توركیا فرۆشتووه‌ و واشبڕیاره‌ له‌داهاتوودا له‌شاری سلێمانی و هه‌ولێر پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بكه‌مه‌وه‌".


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە