City_of_God_(2002).jpg

هەموو شتێک دەربارەی فیلمی شاری خودا

پەریا پێشڕەو حەمەجان

City of God (2002) شاری خودا

دەرهێنەر: فرناندۆ میریلیس، کاتیا لوند

نووسەر: برولیۆ مانتۆڤانی

ئەکتەران: ئەلێکساندەر ڕۆدریگز، لیۆناردۆ فێرمینۆ دا هۆرا، ماتیۆس ناختیراگیلی، سێو جۆرج، دانیێڵ زیتێل، دۆگلاس سیلڤا

کات:١٣٠ خولەک

رەیتین: ٨.٦

زمانی فیلم: پۆرتوگالی

وڵات: بەرازیل

خەڵات: لە پلەی بیستەمی باشترین فیلمەکانی مێژوو دێت، پاڵێوراوی چوار خەڵاتی ئۆسکار و ٣٨ خەلاتی دیکە بووە، ٦٦ خەڵاتیشی بەدەست هێناوە

بودجە: ٣.٣$ ملیۆن

جۆری فیلم: تاوان، درامی

چیرۆکی فیلمەکە:

فیلمەکە دەست پێدەکات لەگەڵ گروپێک چەتەی چەکداردا کە دوای مریشکێکی هەڵهاتوو کەوتون لە شوێنێک بەناوی Cicade de Deus (City of God) شاری خودا.

مریشکەکە لە نێوان چەتەکان و گێڕەڕەوەی فیلمەکە دەوەستێت، کوڕێکی گەنج کە نازناوی پوشکاپ-یان لێناوە واتە موشەک.

فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی ١٩٦٠ کە شوێنەکە وەک پڕۆژەیەکی نوێی نیشتەجێبوون دەردەکەوێت. چیرۆکی شاری خودا بە سێ دزی هەرزەکار و هەژاری نەشارەزا کە بە (سێ میهرەبانەکە) ناسراون بە ناوەکانی: شاگی (''کابێلیرا'')، کلیپەر (''ئالیکاشی'')، و برا گەورەی پوشکاپ، گوسێ (''ماهیاخۆ'')- دەست پێدەکات. ئەوان دزی لە خەڵکە دەوڵەمەندەکە دەکەن و پارەکەش لەگەڵ خەڵکە هەژارەکەی شاری خودا هەوبەشی پێدەکەن، لە بەرامبەریشدا خەڵکەکە لە پۆلیسەکان دەیانشارنەوە. (داجی)، منداڵێکە کە سێ میهرەبانەکە قایل دەکات بۆ ئەوەی هۆتێلێک تاڵان بکەن و هەموو شتەکان لێرەوە دەست پێدەکەن.

 City of God (2002)1

گروپەکە لەسەر ئەوە ڕێک دەکەون کە هیچ کەسێک نەکوژن، هەروەها بە داجی دەڵێن کە چاودێری دەرگاکە بکات و ئەگەر پۆلیس هات ئاگاداریان بکاتەوە. لە جیاتی ئەوە داجی بە چەکەوە هەموو ئەو کەسانە دەکوژێت کە لە هۆتێلەکەدان، ئەمە لە پاش ئەوەی کابێلیرا، ئالیکاشی، و ماهیاخۆ ئاگادار دەکاتەوە کە پۆلیسەکان هاتوون، لە ڕاستیشدا هیچ پۆلیسێک لەو دەوروبەرە نییە. کوشتارگەکە سەرنجی پۆلیس ئەوەندە رادەکیشێت کە بە توندی لێکۆڵینەوە دەکەن، لەبەر ئەو هۆکارە سێ میهرەبانەکە ناچار دەبن جیاببنەوە: ئالیکاشی دەچیتە کەنیسەکەوە، و کابێلیرا لەلایەن پۆلیسەکان تەقەی لێدەکرێت کاتێک دەیەوێت ڕابکات و لە شاری خودا بچێتە دەرەوە، ماهیاخۆ-ش لەلایەن داجی تەقەی لێدەکرێت پاش ئەوەی دەیەوێت پارەکان لە داجی و بێن-ی هاوڕێی بەریت.

لە دەیەی ١٩٧٠دا، پوشکاپ دەچێتە ناو کۆمەڵیک هیپی گەنج، و کامێرایەک بۆ خۆی دەکڕێت و چێژ لە وێنەگرتن دەبینێت. هەروەها دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کچێک بە ناوی ئەنجێلیکا، بەڵام سەرکەوتوو نابێت لە نزیکبوونەوە لێی. داجی_ش ناوی خۆی دەگۆڕێت بۆ ''ز پی گێنۆ''، و بازرگانییەکی گەورە بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات لەگەڵ هاوڕێکەی بێن، هەموو ئەوانەش لەناودەبەن کە بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن جگە لە کارۆت، کە هاوڕێی نزیکی بێن-ە.

ز پی گێنۆ دەست بەسەر شوقەکەدا دەگرێت کە سەنتەری دابەشکردنی دەرمانە لە شاری خودا، و بە زۆر کارۆت ناچار دەکات  کە بەڕێوبەرەکەی ''بلاکی'' بفرۆشێت و کار بۆ خۆی بکات. بە ڕێکەوت ئەو ڕۆژە پوشکاپ سەردانی شوقەکە دەکات بۆ ئەوەی هەندێک دەرمان لە بلاکی بکڕێت و بۆ ئەنجێلیکای ببات. لەو کاتەدا ز پی گێنۆ هێرش دەکاتە سەر شوقەکە، لەکاتی گێڕانەوەدا پوشکاپ دەڵێت کە باشترین کات بووە بۆ ئەوەی ز پی گێنۆ بکوژێت و تۆڵەی براکەی بکاتەوە بەڵام لە دوای ئەوەی بێن بە ز پی گێنۆ دەڵێت کە برای گوسێ-یە پەشیمان دەبێتەوە.

 پاش ئەوە ئارامییەک ڕوو دەکاتە شاری خودا بەهۆی ز پی گێنۆ، چونکە دەرمان دەدات بە پۆلیسەکان و لە بەرامبەردا ئەوان دەست وەرنادەن لە ئیشەکانی ز پی گێنۆ و گروپەکەی. بێن-یش دەبێتە هاوڕێی تیاگۆ، خۆشەویستە کۆنەکەی ئەنجێلیکا، وە بە گروپەکەیان و پوشکاپی دەناسێنێت. دواتر بێن و ئەنجلیکا دەبنە خۆشەویستی یەکتر و بڕیار دەدەن شارەکە بەجێبهێڵن و بازرگانی بە دەرمانیشەوە نەکەن چیدی.

لەکاتی ئاهەنگی ماڵئاوایکردن لە بێن، بلاکی بە ڕووداو تەقە لە بێن دەکات لە کاتێکدا دەیەوێت ز پی گێنۆ بکوژێت. کارۆت بلاکی دەکوژێت لەبەر ئەوەی ژیانی  دەخاتە مەترسییەوە، و ز پی گێنۆ و گروپەکەی دەست دەکەن بە گەڕان بەدوای ئەو شوێنەدا کە کارۆت خۆی تێدا حەشار داوە بۆ ئەوەی بیکوژن.

City of God (2002)2

لە ڕێگادا بۆ لای کارۆت، ز پی گێنۆ دوای کچێک دەکەوێت کە لە ئاهەنگەکەدا ڕەتی دەکاتەوە سەما لەگەڵ ز پی گێنۆ بکات. لە هاوڕێ کوڕەکەی دەدات، کە کوڕێکی ئاشتیخوازە بەناوی ''نێدی لێدەر''، و دەستدرێژی دەکاتە سەر کچەکە. دواتر براکەی نێد بە چەقۆ لە ز پی گێنۆ دەدات، و گروپەکەی ز پی گێنۆش تەقە لە ماڵەکەیان دەکەن و لە ئەنجامدا براکەی نێد و مامی دەمرن. لە دوای ئەوەوە شەڕێک دروست دەبێت لە نێوان گروپەکەی ز پی گێنۆ و کارۆت، نێد-یش بۆ تۆڵە سەندنەوە دەچێتە بەرەی کارۆت.

شەڕەکە لەدوای ساڵێکیش هەر بەدەوام دەبێت، بەجۆرێک هیچ کەس لە بیری نامێنێت کە ئەو کارەساتە جۆن دەستی پێکرد، هەردوو لا دەیانویست کارە بازرگانییەکانی یەکتر بگرنە دەست بۆ ئەوەی چەکی زیاتر بکڕن و ناوچەی زیاتر بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە. ڕۆژێک ز پی گێنۆ پوشکاپ بانگ دەکاتە لای خۆی بۆ ئەوەی وێنەی خۆی و گروپەکەی بگرێت، پەیامنێرێکیش وێنەکان بڵاودەکاتەوە، هیچ وێنەگرێت بە سەلامەتی ناتوانێت بچێتە شاری خوداوە و وێنە بگرێت لەبەر ئەوە پوشکاپ وا دەزانێت کە ژیانی کەوتوەتە مەترسییەوە و ز پی گێنۆ دەیکوژێت لەبەر ئەوەی وێنەی ئەو و گروپەکەی بڵاوکردووەتەوە. بەڵام ز پی گێنۆ زۆر ئیرەی بەوە دەبات کە لە ڕۆژنامەکاندا ناو و وێنەی نێد هەیە و هیچ وێنەیەکی ئەو نییە، لەبەر ئەوەش زۆر دڵی بە بڵاوبونەوەی وێنەکان و بەناوبانگ بوونی خۆش دەبێت.

پوشکاپ دەگەڕێتەوە شارەکە بۆ ئەوەی وێنەی زیاتر بگرێت، و ڕووبەڕووی ز پی گێنۆ و گروپەکەی دەبێتەوە و زۆری بەلاوە سەیر دەبێت کاتێک داوای لێدەکەن وێنەیان بگرێت، کاتێک خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی وێنەیان بگرێت پۆلیسەکان دەگەن بەڵام کاتێک گروپەکەی کارۆت دەبینن دەکشێنەوە.  لە شەڕەکەدا نێد لەلایەن کوڕێکەوە دەکوژرێت کە بۆ تۆڵەسەندنەوەی باوکی دزەی کردووەتە نێو گروپەکەیان، باوکی کوڕەکەش پۆلیسێک بووە لەلایەن نێد-وە تەقەی لێکراوە و مردووە. پۆلیسەکان ز پی گێنۆ و کارۆت دەگرن. دواتریش هەموو شتێک لە ز پی گێنۆ دەدزن و لێی دەگەڕێن کە بڕوات، ئاگادار نین کە پوشکاپ بە دزییەوە وێنەیان دەگرێت. لە دوای ئەوەی پۆلیسەکان دەڕۆن منداڵەکان ز پی گێنۆ دەکوژن بۆ ئەوەی خۆیان جێگەی بگرنەوە.

پوشکاپ بیر دەکاتەوە کە ئایا وێنەی پۆلیسەکان بڵاو بکاتەوە و گەندەڵییەکەیان ئاشکرا بکات، و بەناوبانگ بێت، یاخود وێنەی لاشەی ز پی گێنۆ بە مردووی بڵاوبکاتەوە، و کارێکی باشی دەست بکەوێت لە بینای ڕۆژنامەوانیدا. دواتر پوشکاپ بڕیار دەدات ئەوەی دووەمیان بکات و وێنەکەی ز پی گێنۆ بڵاو بکاتەوە و دەرفەتی ئەوەی هەبێت کە خەونەکەی بێنێتەدی، چونکە لە وەڵامی توندوتیژی پۆلیسەکان دەترسێت. فیلمەکە بە ڕۆیشتنی منداڵەکان بە دەوری شاری خودادا کۆتای دێت کە پلان بۆ ئەوە دادەنێن لیستێک دروست بکەن بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت بیانکوژن و دەست بگرن بەسەر بازرگانی ماددەی هۆشبەردا.


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە