Salam.jpg

هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی كۆچی دوایی كرد

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/8/2021 هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی له‌ ته‌مه‌نى (66) ساڵى  به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد.

سه‌لام كۆیی ناوی ته‌واوی (سه‌لام قادر حه‌مه‌د) ه، له‌ ساڵی 1955 له‌ گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر‌ له‌دایكبووه و  ده‌رچووی ئاماده‌یی بازرگانی به‌شی ژمێریاریی بووه‌، له‌ رۆژى 20/2/1969 به‌شانۆگه‌ری (چاره‌ڕه‌ش) دێته‌ دونیای هونه‌ر و له‌گه‌لً هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان (فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د ساڵح، جه‌لال به‌یار، عه‌لی ئه‌حمه‌د و سوبحی كۆیی)كارى كردوه‌.

خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكه‌ له‌وانه‌: (گه‌شتێك به‌ناو سێ ڕۆژگاردا) (مه‌سه‌له‌ی شارێك) (ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌ بابل هاته‌ خوارێ) (ته‌رازوو) (ئاگر و چڵی زه‌یتون 1976) (دوا فیشه‌ك) (هه‌بو نه‌بو 1980) (گونده‌كه‌م جێناهێڵم) (تاپۆ حه‌قی چیه‌ 1984) (ڕاوچی) (نرخی ئازادی) (حه‌مه‌دۆك) (مه‌رزیه‌و كاكه‌مین) (مه‌می ئالان) (به‌ره‌و خۆر) (شاره‌كه‌م 2007) (كه‌واتا چاوه‌ڕێ به‌ 2009)

له‌ فیلمى (تاپۆ حه‌قی چیه‌) رۆڵێكى سه‌ركه‌وتووى به‌ناوى حاجى یادگار بینى و هه‌میشه‌ وته‌كانى له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌وترایه‌وه‌.


ئەم بابەتە 199 جار خوێندراوەتەوە