Sandra_Cisneros.jpg

رۆمانى 'خانووەکەی شەقامی مانگۆ' بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕدرێت

رۆمانى "خانووەکەی شەقامی مانگۆ" بۆ یەکەمینجار ده‌كرێت به‌ زمانى كوردى و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

رۆمانه‌كه‌ لە لایەن ''ساندرا سیسنێڕۆس'' ژنه‌ شاعیر و رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى مه‌كسیكى ئه‌مه‌ریكى نوسراوە و ''لاوین شێخە'' کاری وەرگێرانی بۆکرادوه‌ و وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 18/8/2021 كاژێر (4:30)ى ئێواره‌ لە کتێبخانەی ڕۆمان بە ئامادەبوونی وەرگێڕ بڵاوبكرێته‌وه‌.

ئه‌م رۆمانە بۆیه‌كه‌مینجاره‌ ده‌كرێته‌ كوردى و لە پێشووتردا بۆ زیاتر لە (20)  زمانی جیاواز وەرگێڕدراوە و لە چاپی ئینگلیزیه‌كه‌یدا نزیکه‌ی شەش ملیۆن کۆپی لێفرۆشراوە، هەروەها لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن دامەزراوەی ماك ئارسەرەوە خەڵات کراوە.

لەبارەی رۆمانەکەوە لاوین شێخە ده‌ڵێت: "خانووەکەی شەقامی مانگۆ كتێبێکە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دڵنیان لەوەی رۆژێك رووداوەکان باشدەبن، کاتێک بڕیاردەدەن هەموو ناخۆشییەك تێبپەڕێنن و بڕوایان بە خۆیان هەیە و بەردەوام لە هەوڵدان".

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ش كردووه‌ "کاتێک ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە فێر دەبیت خەونت هەبێت و نەترسیت، بڕوا بە توانا شاراوەکانی خۆت بهێنیت و چیتر شەرم لە کولتوور و ڕەگەز و جیاوازیی چینایەتی نەکەیت، دڵنیا دەبیتەوە لە ڕاستیی بڕیارەکانت، ئەو کاتەی بڕیاری جێهێشتنی ئەو شتانەت دا کە ڕۆحت لەگەڵیاندا ئارام نەبوو".

ساندرا سیسنێڕۆس، لە رۆژى 20/12/1954 له‌ شارى شیكاگۆ له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ دایكبووه‌، به‌ نوسینى رۆمانى (خانووەکەی شەقامی مانگۆ) كه‌ له‌ ساڵى 1983 نوسویه‌یه‌تى ناوبانگى ده‌ركردووه‌.


ئەم بابەتە 169 جار خوێندراوەتەوە