Talyban.jpg

كۆڕى ئایا هێزێکی جیهادیی دەتوانێت دەوڵەت بەڕێوەبەرێت؟ (تاڵیبان وەک نمونە) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پلاتفۆڕمی دابڕان كۆڕێك بە ناونیشانی (ئایا هێزێکی جیهادیی دەتوانێت دەوڵەت بەڕێوەبەرێت؟ (تاڵیبان وەک نمونە) بۆ نوسەر و لێکۆڵەر (بەهمەن تاهیر نەریمان ) و نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسی (عەبدوڵا ڕێشاوی)  ڕێكدەخات.

كۆڕەكە رۆژى شەممە 21/8/2021 كاتژمێر (4:00)ـی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر بەڕێوەدەچێت.

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیان دەستپێكردووە بەناونیشانی (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان) لە (سەكۆی جیاوازی) تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و رەخنەی ئازادە بۆ ئەوەی جوانیی جیاوازییەكان لەو سەكۆیەدا بخرێتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە دوو كۆڕ و سیمینار لەسەر پرسە جیاواز و جێ بایەخەكان بۆ نووسەر و ئەكادیمی و رۆشنبیر و رۆشنگەرەكان رێكدەخات.

*بەهمەن تاهیر نەریمان

نوسەر و لێکۆڵەر

ماجستێر لەبواری زمان، بەناونیشانی "کاریگەریی قورئان لەسەر زمانی کوردی و پڕۆسەکانی کورداندن".

خاوەنی چەندین لێکۆڵینەوە و وتارە لەبوارەکانی: ئیسلام، ئیسلامی سایسی، دیاردە ئاینییەکان

 *عەبدوڵا ڕێشاوی

نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسی

خوێندکاری ماستەر لەشەریعەی ئیسلامی

خاوەنی کتێبێکە بەناوی ئیسلامیەکانی جیهان و

پرسی گۆڕانکاری

چەندین وتاری لەبواری ئیسلام و دیاردە ئیسلامییەکاندا نوسیوە.


ئەم بابەتە 132 جار خوێندراوەتەوە