cinama.jpg

چیرۆکی فیلمەکەی دەیڤد فینچەر

چیرۆکی فیلمەکەی دەیڤد فینچەر

دەرهێنەر: دەیڤد فینچەر

نووسەران: ئێریک ڕۆث، ئێف سکۆت فیتزجێرالد

ئەکتەران: کەیت بڵنچێت، براد پیت، جولیا ئۆرمۆند، تەراجی پی هێنسن، ئێڵی فانینگ، فاون چامبەرز

کات: 166 خولەک

رەیتین: 7.5

بودجەی تەرخانکراو: $150-167 ملیۆن

زمانی فیلم: ئینگلیزی

جۆری فیلم: درامی، هەستبزوێن، نهێنی ئامێز، خەیاڵی

چیرۆکی فیلمەکە:

لە مانگی ئابی 2005، دەیزی فولەری بەتەمەن کە لە مردن نزیک بووەتەوە لە نەخۆشخانەیەکی نیو ئۆرلیانس New Orleans لە کاتی نزیکبوونەوەی زریانێکدا، دەربارەی وێستگەی شەمەندەفەرێک کە لە ساڵی 1918 دروستکراوە و دروستکەری کاتژمێرێک کە نابینا بووە، بۆ کارۆلین-ی کچی دەدوێت، بەڕێز گەیتاو، کە پیاوێکی نابینایە و کاتژمێر دروست دەکات بەکرێ دەگیرێت بۆ ئەوەی کاتژمێرێک دروست بکات بۆ وێستگەی شەمەندەفەرەکە، کاتێک لە وێستگەکە پەڕۆ لەسەر کاتژمێرەکە لا دەبرێت جەماوەر سەرسام دەبن بە بینینی کاتژمێرەکە، چونکە کاتژمێرەکە بەرەو دواوە دەڕوات. بەڕێز گەیتاو دەڵێت کە ئەو خۆی لەوە ئاگادارە، و وەکو یادێک بۆ هەموو ئەو منداڵانەی لە جەنگدا شەهید بوون، بە کوڕەکەی خۆشیەوە، جارێکی دی بگەڕێنەوە ماڵەوە و ژیانێکی ئاسای بەسەر بەرن کاتژمێرەکەی بەو جۆرە دیزاین کردووە. لە دوای ئەوەوە بەڕێز گەیتاو جارێکی دی نەبینرایەوە. دەیزی دواتر داوا لە کارۆلین دەکات بە دەنگی بەرز یادنووسەکەی بنجامین بەتن بخوێنێتەوە.

ئێوارەی 11ی نۆڤەمبەری 1918، منداڵێک لەدایک دەبێت، بەڵام منداڵێکی ئاسای نا وەکو هەر منداڵێکی دیکە، بەڵکو لە شێوەی پیاوێکی پیر. دایکی منداڵەکە، کارۆلین، بە ماوەیەکی کەم پاش لە دایکبوونی منداڵەکە کۆچی دوای دەکات. باوکیشی، تۆماس بەتن، منداڵە تازە لە دایکبووەکە هەڵدەگرێت و دەیبات لەسەر قادرمەی ماڵێ پەرستاری بۆ کەسە بەتەمەنەکان بەجێی دەهێڵێت. کوینی و بەڕێز تیزی، منداڵەکە دەدۆزنەوە، و کوینیش بڕیار دەدات وەک منداڵی خۆی گەورەی بکات و ناوی لێدەنێت (بێنجەمین).

بێنجەمین لە ساڵی 1925دا فێر دەبێت لە شوێنی کورسییەکەی دارشەق بەکاربهێنێت و بڕوات. و لە ساڵی 1930دا لە ڕۆژی سوپاسگوزاری، بێنجەمین چاوی بە دەیزی حەوت ساڵان دەکەوێت، کە نەنکی لە خانەی پەرستاریدا دەژی، بێنجەمین و دەیزی دەبنە دوو هاوڕێی زۆر باشی یەکتر.

دواتر بێنجەمین کارێکی دەست دەکەوێت لەسەر کەشتییەک کە لەلایەن کاپتن مایک کلارک-ەوە بەڕێوە دەبرێت. هەروەها چاوی بە تۆماس دەکەوێت، کە باوکی بێنجەمین-ە و بەڵام ئاشکرای ناکات و دەبن بە هاوڕێ. لە پاییزی 1936، بێنجەمین New Orleans  بەجێدەهێڵێت بۆ کارێکی درێژخایەن لەگەڵ دەستەی کەشتییەکە. دەیزی-ش دواتر لە شاری نیویۆرک لە کۆمپانیایەکی سەمای بالێ وەردەگیرێت.

 ساڵی 1941، بێنجەمین لە مورمانسک-ە، لەوێ لەگەڵ ئیلیزابێس ئابۆت هاوسەری وەزیری بازرگانی بەریتانیا، پەیوەندیان دەبێت. لە مانگی کانوونی یەکەم، ژاپۆن هێرش دەکاتە سەر پێرل هاربۆر و بەهۆیەوە ئەمەریکا دەچێتە جەنگی جیهانی دووەمەوە. مایک و دەستەکەش هەموویان پێکەوە دەچن بۆ شەڕ، شەوێک لە کاتی ئێشکگری، تەرمی چەندین سەربازی ئەمەریکی لەناو ڕووبارەکە دەدۆزنەوە، مایک زۆر بە خێرای بەلەمەکە ئاڕاستەی بەلەمی ئەڵمانەکان دەکات، و چەکبەدەستێکی ئەڵمانی تەقە لە بەلەمەکە دەکات و لە ئەنجامدا زۆربەی دەستەکە و مایکیش دەمرن. بێنجەمین بۆ ڕۆژی دواتر لەلایەن کەشتییە دەریاییەکانی ئەمەریکا ڕزگار دەکرێت.

لە ئایاری 1945، بێنجەمین دەگەڕێتەوە New Orleans بۆلای کوینی و بۆی دەردەکەوێت کە تیزی ماوەیەک دەبێت کۆچی دوای کردووە. دوای چەند هەفتەیەک دەیزی-ش دەگەڕێتەوە و چاویان بەیەک دەکەوێت، و بۆ نانی ئێوارە دەچنە دەرەوە. لە پاش ماوەیەک تۆماس دەچێتە لای بێنجەمین و پێی دەڵێت کە نەخۆشە، و ئاشکرای دەکات کە باوکی بێنجەمینە، کۆمپانیای بەتن و هەموو موڵکەکانی بۆ بێنجەمین بەجێدەهێڵێت.

لە ساڵی 1947، بێنجەمین بەبێ ئاگادارکردنەوە سەردانی دەیزی دەکات لە نیویۆرک، بەڵام دەبینێت کە دەیزی لەگەڵ کەسێکی دیکەدایە، و دەگەڕێتەوە. دواتر لە ساڵی 1954، پیشەی سەماکردنی دەیزی کۆتای پێدێت، بەهۆی ئەوەی تووشی ڕووداوێک دەبێت لە پاریس و قاچی دەشکێت. کاتێک هاوڕێکەی دەیزی هەواڵ بە بێنجەمین دەدات، بێنجەمین ڕاستەوخۆ سەردانی دەکات، دەیزی زۆر سەرسام دەبێت بەوەی کە بێنجەمین چەنێک گەنج بووەتەوە، بەڵام بەوە نائومێد دەبێت کە قاچی شکاوە و بە بێنجەمین دەڵێت لە ژیانی دوور بکەوێتەوە و لە نەخۆشخانە دەری دەکات.

لە ساڵی 1962، دەیزی دەگەڕێتەوە New Orleans و دووبارە لەگەڵ بێنجەمین پێکەوە دەبن و بە کەشتی دەڕۆن بۆ گەشتێک. کاتێک دەگەڕێنەوە بۆیان دەردەکەوێت کوینی کۆچی دوای کردووە. پاشان پێکەوە دەچنە خانوویەک، و لە ساڵی 1967 دەیزی ستۆدیۆیەکی سەمای بالێ دەکاتەوە، و بۆی دەردەکەوێت کە دووگیانە. لە بەهاری 1968 کچەکەیان لەدایک دەبێت. و بێنجەمین بە ناوی دایکی ناوی دەنێت کارۆلین. وە دواتر بێنجەمین دەیزی و منداڵەکەی بەجێدەهێڵێت و دەڵێت کە ئەو ناتوانێت ببێت بە باوکێکی ئاسایی بەهۆی تەمەنە پێچەوانەکەی. وە بە دەیزی دەڵێت کە ناتوانێت لە یەک کاتدا گرنگی بە دوو منداڵ بدات. بێنجەمین سامانەکەی دەفرۆشێت و داهاتەکەی بۆ دەیزی و کارۆلین-ی کچی بەجێدەهێڵێت و بەهاری داهاتوو کە کارۆلین تەمەنی دەبێتە یەک ساڵ بەجێیان دەهێڵێت. ئەو بە تەنها لە ماوەی 1970کاندا گەشت دەکات.

بێنجەمین لە 1980دا دەگەڕێتەوە بۆ ستۆدیۆکەی دەیزی بۆ ئەوەی بیبینێت، و بۆی دەردەکەوێت دەیزی هاوسەرگیری کردووە، دەیزی وەک هاوڕێی خێزانەکەیان بە هاوسەرەکەی و کەچەکەیانی دەناسێنێت. و دەیزی دان بەوەدا دەنێت کە بێنجەمین ڕاست بووە، ئەو نەیتوانیوە لە هەمان کاتدا گرنگی بە هەردووکیان بدات و هێندە بەهێز نییە.

لە ساڵی 1990دا، هاوسەرەکەی دەیزی کۆچی دوای دەکات. و پاشان کەسانێک پەیوەندی بە دەیزییەوە دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن کە بێنجەمینیان دۆزیوەتەوە و هیچ شتێکی بەبیر نایەتەوە، تەنها یادنووسێکیان لە جانتاکەی دۆزیوەتەوە کە ناوی دەیزی زۆر لەسەر بووە. کاتێک دەیزی دەچێت بۆ سەردانی دەبینێت بێنجەمین لە تەمەنی هەرزەکاریدایە. و دەیزی لە ساڵی 1997 دەچێتە خانەی پەرستاری و بۆ ماوەی ژیانی خۆی گرنگی بە بێنجەمین دەدات.

دەیزی دەڵێت کە لە 2002دا کاتژمێرەکەی بەڕێز گەیتاو لابرا و گۆڕا بە کاتژمێرێکی دیجیتاڵی. لە بەهاری 2003شدا بێنجەمین لە باوەشی دەیزی دا دەمرێت، لە باری جەستەیدا کۆرپەیەکە، بەڵام لە ڕووی مێژووییەوە 84 ساڵ تەمەنییەتی. لە کۆتایدا چیرۆکی باوکی کارۆلین ئاشکرا دەبێت و کارۆلین دەزانێت باوکی ڕاستەقینەی کێ بووە. دەیزی-ش لە کاتی نزیک بوونەوەی زریانی کاترینا Hurricane Katrina دەمرێت.

بێنجەمین هۆکاری هاتنە نێو دونیای مرۆڤ بۆ ئێمە دەگێڕێتەوە. فیلمەکە بە دەنگی لێدانی زەنگێک کۆتای دێت کاتێک زریانی کاترینا ئەو کۆگایە پڕ دەکات لە ئاو کە کاتژمێرەکەی بەڕێز گەیتاوی تێدا دانراوە کە بەردەوامە لە ڕۆیشتن بۆ دواوە.


ئەم بابەتە 134 جار خوێندراوەتەوە