Gaziza.jpg

ۆركشۆپێك تایبه‌ت بەنووسینی دەقی شانۆنامە ئه‌نجامده‌درێت

تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه ‌بەئامانجی دەستەبەركردنی ژینگەیەكی لەبارترو پێشكەوتوتر بۆ هونەری شانۆ، زنجیرە ۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌ بواری شانۆ و تایبەت بەنووسینی دەقی شانۆنامە بەرێوە دەبات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  شەھێن سابیربەرپرسی راگەیاندنی تیپی شانۆیی ھاورێیانی گەزیزە نوسیویه‌تى: بەهۆی دۆخی كۆرۆناوە بۆ ماوەیەك ناوتۆماركردنمان راگرت، بەڵام لەئێستادا هونەرمەندان ‌و خوازیاران ئاگاداردەكەینەوە كە پرۆسەی ناوتۆماركردن دەست پێدەكاتەوه‌".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه ‌بەئامانجی دەستەبەركردنی ژینگەیەكی لەبارترو پێشكەوتوتر بۆ هونەری شانۆ، زنجیرە ۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌ بواری شانۆ و تایبەت بەنووسینی دەقی شانۆنامە بەرێوە دەبات، كە بڕیارە ماوەی سێ مانگ بخایەنێت.

 تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه له‌ ساڵى 1971 له‌ شاری سلێمانی لە لایەن هونەرمەندان (عومەر عەلی ئەمین، حەسەن تەنیا، کەمال سابیر و عوسمان چێوار) دامەزراوە، تا ساڵی (1973) لە کارکردن بەردەوام بووە، پاشان بە هۆی چونیان بۆ ریزی تیپێکی دیکە بۆ کارکردن ئەم تیپە نەماوە، لە ساڵی (2004) لەلایەن هونه‌رمه‌ند ( گەزیزە عومەر) جارێکی دیکە دامەزراوه‌ته‌وه‌.

 ده‌قى راگه‌یه‌نداروه‌كه‌ وه‌كخۆى:

ناوتۆمار کردن دەستپێدەكاتەوە
بەهۆی دۆخی كۆرۆناوە بۆ ماوەیەك ناوتۆماركردنمان راگرت، بەلام لەئێستادا هونەرمەندان‌و خوازیاران ئاگاداردەكەینەوە كە پرۆسەی ناوتۆماركردن دەست پێدەكاتەوە.
تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه ‌بەئامانجی دەستەبەركردنی ژینگەیەكی لەبارترو پێشكەوتوتر بۆ هونەری شانۆ، زنجیرە ۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌ بواری شانۆ و تایبەت بەنووسینی دەقی شانۆنامە بەرێوە دەبات كەبڕیارە ماوەی سێ مانگ بخایەنێت.
ئەم هەوڵە ده‌رگا کردنەوە یە بەڕووی بەهرەداران و توانای نوێ و پەنجەرەیەکیشە بۆ ڕوانینی نوێ لەسەر شانۆنامە و چۆنێتی نووسینی دەقی شانۆنامە، كە لەلایەن نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندی بەئەزموون : (گه‌زیزه‌ عومه‌ر) ۆركشۆپەكان ده‌وترێته‌وه‌
بۆ زانیاری زیاتر:
- شوێنی ئەنجامدانی ۆركشۆپه‌كه‌ : شاری سلێمانی ده‌بێت.
- ماوە: سێ مانگ
شێوازی خوێندن : تیۆری و پراکتیکی دەبن .
- بەشەوانەکان هەفتانەیەو (2 كاتژمێر و 30 خوله‌ك) ده‌بێت.
- له‌كۆتایی خوله‌كه‌دا بروانامه‌ ده‌به‌خشرێته‌ به‌شداربوو.
- ئاره‌زوومه‌ندان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و تۆماركردنی ناوه‌كانیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن.(07708619458)
تێبینی : ـ
١) هه‌ردوو ره‌گه‌ز نێرو مێ ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن.
٢)دابەشکردنی فۆرمی بەشداریکردن لەڕۆژی ٢٥/٨/٢٠٢١دەستپێدەکات ، و کۆتا ڕۆژ بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان ١٠/٩/٢٠٢١ دەبێت
شەھێن سابیر
بەرپرسی راگەیاندنی
تیپی شانۆیی ھاورێیانی گەزیزە


ئەم بابەتە 119 جار خوێندراوەتەوە