Hiwa.jpg

ئەم جیهانە نوێیەی کە ئێمەی تێدا دەژین پڕە لە ترس و نیگەرانی

لەئینگلیزییەوە هیوا موسا

ئەم جیهانە نوێیەی کە ئێمەی تێدا دەژین پڕە لە ترس و نیگەرانی، ئەمەش شیعر دەکاتە پێویستیەک.

جیۆرجۆس سێفێریس

لە ١٠/ دیسەمبەری ساڵی ١٩٦٣ شاعیرو دبلۆماتی یۆنانی جیۆرجۆس سێفێریس لەلایەن ئەکادیمیای خەڵاتی نۆبڵەوە دەستنیشانکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵ لەئەدەبدا. سێفێریس یەکەم گریکی یە کەئەو ڕێزەی لێنرا.

سێفیریس لە ساڵی ١٩٠٠ لە شارۆچکەی ئورلا سەر بە شاری سیمریا لەئاسیای بچوک لەدایک بوە، کە ئێستا ئەو ناوچەیەیە بەشێکە لەناو خاکی تورکیا. خێزانەکەی ڕۆشتن بۆ ئەسینا کاتێک ئەو تەمەنی تەنها دەساڵ بوو. دواتر سێفێریس گەشتیکرد بەرەو پاریس بۆ خوێندی یاسا لە سۆربۆن .

کاتێک سێفێریس سەرقاڵی خوێندن دەبێت لەپاریس، شاری سیمیریا لەئاسیای بچوک کەشارێکی مۆزایک و فرەکەڵچەربوو لەئەرمەنی و یۆنانی، دواتر ئەو شارە توشی قەتڵ و عام و سوتان دەبێتەوە لەسەر دەستی تورکەلاوەکان.

لەم ڕوەوە تێکشکاندن و لەناوبردنی میرات و خەڵكی هیلینیزم لە ئاسیای بچوك ڕەنگدانەوەیەکی تەواوی لەسەر ژیانی سێفیریس دەبێت. نەک تەنها لەوکاتەدا بەڵکو ئەو ڕوداوانەی ئاسیای بچوک وەک تراومایەک کاریگەری قوڵی لەسەر ژیان و پیشەی سێریفیس دانا لەداهاتوشدا. تەواوی خانەوادەکە سێرفێس ناچارکران کە ئاسیای بچوک بەجێ بهێڵن،بەجۆرێک ئەو شاعیرە نەگەڕایەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆی هەتا دوای ٢٥ ساڵ.

هەندێک  لە نوسەرو ئەدیبان هەستی گەڕانەوەی سێفێریس و ئۆدیسە دەخەنەپاڵ یەکترەوە. ئەو پاڵەوانە ئەفسانەیەی یۆنان کە کە دەست بەگەشتێکی درێژ دەکات بۆ ئەوەی بەنیشتیمان بگاتەوە. 

ڕوداوی سیمریاو ئاسیای بچوک نەک تەنها لەسەر سێرفیس بەڵکو لەسەر زۆرێک لە ئایدیاو بیرکرنەوەی نوسەر، ئەدیب و هونەرمەندە هاوتەمەنەکانی سێرفیس دا ڕەنگیدابویەوە. کەهەمویان وەڕزکرابون لەلایەن سیستمێکەوە کە زۆر دڕندانە شوناسی نەتەوەکان و گروپەکانی تێک دەشکاندو دەیسڕییەوە.

سێفیریس دژ بە بزوتنەوەی خونتا خەبات دەکات.

سێفیریس بو بە دیبلۆماتیک، وەک دبلۆماتێک لەچەندین وڵات خزمەتیکرد لەوانە تورکیا، ئەردەن، ئەلبانیا، عێراق. کاتێک پارتی ڕاستڕەوی دکتاتۆر، ئیان خونتا دەسەڵاتی گرتە دەست لە یۆنان لەساڵی ١٩٦٧ دا سێفریس یەکسەر دەستیکرد بە بەرهەڵستیکردن و خەباتکردن دژ بەو ڕژێمە سەرکوتکورە.

بەئاشکرا قسەیکرد دژ بە دەسەڵاتی خونتا، لەوکاتەدا کە هەرکەسێک وەک دژە جونتا قسەیبکردایەو بیریبکردایەتەوە زیندانیدەکراو ئەشکەنجەدەدرا، بگرە دەکوژرا یان دوردەخرایەوە. سێفێریس لەساڵی ١٩٧١ دا کۆچی دوایکرد تەنها سێ ساڵ پێش ئەوەی دەسەڵاتی خونتا کۆتای پێ بهێنرێت. مەراسیمی ناشتنەکەی وەک ڕێپیوانێکی بەرگری وابوو. بەهەزارەها کەس ڕەشیان پۆشی بوو وە تابوتەکەیان هەڵگرتبوو بەناو شەقامدا و ئەو هۆنراوانەیان دەخوێندەوە بەدەنگی بەرز کە لە لایەن دەسەڵاتی دکتاتۆرەوە ڕێگریکرابوو.

سێفریس و بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب،

هۆنراوەکانی سێفیریس لەساڵی ١٩٥٠ کاندا سنوری لۆکاڵیان بڕی و لەئاستی نێودەوڵەتیدا ناسێنران، ئەو دووجار پاڵێورا بۆ خەڵاتی نێودەوڵەتی لەساڵی ١٩٥٥ و ١٩٦١ دا. 

ئەوەبوو لە ٢٤ ئۆکتۆبەری ١٩٦٣ دا ئەکادیمیای نۆبڵ بۆ ئەدەب ڕایگەیاند کەوا سێرفیس خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەبی بۆ شیعر بردۆتەوە. کە ستایڵ و ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە کلتورو ڕۆحیەتی گریکیەوە ئیلهامی وەرگرتوە. بەڵام سێرفیس ئەوکاتە لەجێگادا کەوتبو بەهۆی نەخۆشیەوە. نەیتوانی لەئاهەنگەکەدا ئامادەبێت، ئەو لەپەیامێکیدا بۆ ئەکادیمیای نۆبڵ لەسوێد بەزمانی یۆنانی کۆن و نوێ  قسەیکرد وتی: کە هەڵبژاردنی شاعیرێکی گریک بۆ خەڵاتی نۆبڵ پێم وابێ ئەو پەیامە دەدات کە ئەکادیمیای سوید ویستوێتی سۆزداری دەربڕێت لەگەڵ ژیان و ڕۆحیەتی گریسدا. گریسێک کە هەندێک لە نەوەکانی جەنگاون و هەوڵیانداوە کە پارێزگاری و بەردەوامی بە نەریت و کلتورە زیندوەکەی بدەن. هەروەها پێم وایە ئەکادیمیای سوید ویستی پشانی بدات کە ئەمڕۆی مرۆڤایەتی پێویستی بەشیعرە لە هەموو خەڵكەوە و لە ڕۆحی گریکەوە. من سەربە وڵاتێکی بچوکم لەئاسیای بچوك کە هیچ شتێکی باشتر نەبوو جگە لەتێکۆشانی مرۆڤەکانی، لە دەریاکەی، لە تیشکی ڕۆژەکەی. وەڵاتەکەمان بچوکە، بەڵام ئەو خاوەن نەریتێکی مەزنە، ئەو نەریتە بەبێ پچڕان لەڕابردوەوە گوازراوەتەوە بۆ ئێمە. سێرفۆس هەروەها ئاماژەیدا بە گرنگی و وەزیفەی شیعردا لەجیهانی نوێدا. ئەو لەم بارەوە وتی: گرنگە  کە دەبینین سویدیەکان خواستیان هەبوە بۆ نرخاندنی ئەم شیعرە و هەموو شیعر بەگشتی. ئەم جیهانە نوێیەی کە ئێمەی تییدا دەژین پڕە لە ترس و نیگەرانی ئەمەش شیعر دەکاتە پێویستیەک. سێفریس لەوساڵەدا لە بەربەرەکانیدابوو بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە لەگەڵ کۆمەڵێ ئەستێرەی بواری ئەدەبدا، لەوانە نوسەری ئێرلەندی سامیول بیکت ، شاعیری ئەمریکی بەڕەگەز ئینگلیزی دەبیو ئیچ ئاودین و شاعیری چیلی پابلۆ نێردودا.


ئەم بابەتە 253 جار خوێندراوەتەوە