Yas.jpg

ھەواڵی مردنی ھونەرمەند یاس خزر ره‌تده‌كرێته‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ند جارێك هه‌واڵى مردنى ھونەرمەندی دیاری عێراق یاس خزر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/8/2021 جارێكى دیكه‌ هه‌واڵه‌كه‌ بوه‌ هه‌واڵى گه‌رمى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ى و كه‌سانى نزیكى هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

عەبدولسەمیع سامەرای ھاوڕێی نزیكى ھونەرمەند به‌ میدیاكانى ڕاگەیاند، ئەو ھەواڵانەی سەبارەت بە مردنی یاس خزر بڵاوکراونەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە و زۆربەی ئەو شوێنانەی ھەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە تەنیا بۆ ڕاکێشانی خوێنەر و لایکی زۆرە.

بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن خودى هونه‌رمه‌ند یاس خزر ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و لە پەرەی فەرمی وه‌ڵامى هه‌موو سایت و په‌یجه‌كانى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌مردوه‌ و هێشتا له‌ ژیاندایه‌.

یاس خزر له‌ ساڵی 1938 له‌ شاری نەجەف له‌ دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1961 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌، بە یەکێک لەھونەرمەندە ھەرە دەنگ خۆشەکانی عێراق و عەرەب ناسراوە، نازناوی "دەنگی زەوی" پێبەخشراوە، خاوەنی دەیان ئەلبومە و چەندان خەڵاتی عێراقی و عەرەبی وەرگرتووە.


ئەم بابەتە 151 جار خوێندراوەتەوە