Aynwr.jpg

گۆرانیبێژێکی کورد بەیەکێک لە باشترین گۆرانیبێژەکانی جیهان هەڵبژێردرا

خانمە گۆرانیبێژ و موزیسیانی کورد ئاینور دۆغان، بە یه‌كێك له‌باشترین گۆرانی بێژه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردرا و خه‌ڵاتی وۆمێکسی پێ به‌خشرا بۆ ساڵی 2021.

وۆمێکس (World Music Expo ) پێشانگەی میوزیکیی جیهانی، پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی و گەشەپێدانی موزیکی گەلان، سەنتەرەکەی شاری بەرلینە و هەموو ساڵێک لە دوایین هەفتەی مانگی ئابدا ئەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ. ئەمساڵ 2021 ئەم خەڵاتە بەخشرایە خانمە گۆرانیبێژی کورد ئاینور دۆغان.

دەستەی بەڕێوەبەرانی پرۆژەی وۆمێکس ڕایانگەیاند ئەم خەڵاتە بۆ ئەمساڵ بەخشرایە ئاینور دۆغان لەپای هەوڵ و خه‌باته‌به‌رده‌وامه‌كانی له‌پێشخستنی هونه‌ری گه‌له‌كه‌ی و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كولتووری گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی دێرینی جیهان.

دەربارەی خەڵاتەکە، ئاینوور لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتی:

هەروەها ئاینور دۆغان گوتی، ئه‌وه‌شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌به‌نوێنه‌رایه‌تی موزیك و کولتووری گه‌لێكی گه‌وره‌ئه‌و خه‌ڵاته‌دەبەخشرێ بە من، كه‌تا ئێسته‌ئه‌و گه‌له‌خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆیان نین و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌شه‌كه‌وه‌ك ژنێك نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌م دەکەم، ژنانی نەتەوەکەم هەمیشە له‌پێناوی ئازادی و یه‌كسانی و ئاشتیدا خه‌بات ده‌كه‌ن.

ژنە گۆرانی بێژی کورد. ئاینور دۆغان "  Aynur Doğan" ساڵی 1975 لە دەرسیم لە دایکبووە و لە 1992 لە ئەستەمبوڵ ژیاوە و لەوێش تورکی خوێندووە. یەکەم ئەلبۆمی لە ساڵی 2002 بڵاوکردووەتەوە. بەهۆی گۆرانی "کەچا کوردان" ەوە زۆر ناسرا، دواتر ئەم گۆرانییە بە هۆکاری ئەوەی دەربارەی نەتەوەی کوردبوو، لەلایەن دادگای تورکیا بۆ ماوەیەک قەدەغەکرا.

دۆغان لە 16/3/2021 لە ئەمریکا خەڵاتی ماستەری میوزیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن کۆلیژی بێرکلی کەیەکێکە لە کۆلیژی موزیکی هاوچەرخ لەسەر ئاستی جیهان پێی بەخشراوه‌ . ئەو کۆلیژە لە وە ئەم خەڵات بەسەر باشترین کاری میوزیکی و گۆرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەشدەکات..

بەشێکی زۆر لە کارە هونەرییەکانی ئاینۆر هەڵقوڵاوی فۆلکلۆری ناوچەی دەرسیمە، بەتێکەڵکردنی ئامێرە رۆژئاواییەکان و دروستکردنی ستایلێکی نوێ بۆ میوزیکی کوردی دەنگی لەسەر ئاستی جیهان داوەتەوە.


ئەم بابەتە 327 جار خوێندراوەتەوە