Choman.jpg

ئاریستاچوس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی سی و هەشتەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 ئاریستاچوس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزۆیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

ژیاننامەی ئاریستاچوس

ئاریستاچوس ، بە پێی زۆرینەی نووسراوەکانی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی  تراجیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، و هەروەها یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکانی هونەری تراجیدی یۆنان ، کە ئەوەیش پاڵ ئەوانەی تری هاو پیشەی خۆی توانیویەتی هونەری شانۆی ئەو سەردەمە بەرەو پێش ببات ، و گۆڕانکاریەکی گەورە تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەر و شاعیرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی دێرین و مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستە دائەنرێت.

ئاریستاچوس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان و ناودار لە شارەدێی تەگیا (تاجیا) ی شارۆچکە (قەزا) ی تریپۆلی سەر بە ئارکادیا لە هەرێمی پیلۆپۆنیزی سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و خەڵکی دەوڵەتە شاری تەگیا (تاجیا) یە ، و تەواوی زۆری ژیانی لە شاری تەگیا (تاجیا) بە سەر بردووە ، و هەروەها ئەمەیش لە تەمەنی لاویەتی دا بووە ، کە هەر وەکو هەر هەموو شانۆنامە نووسەکانی تر دەستی بە نووسینی شیعری تراجییدی کردووە.

ئاریستاچوس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و یوفۆریۆن و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و هیگیمۆن و هەرمیپپوس و میاگنیس و پلاتۆ و میتاگینیس و نیچۆماچوس و ئامییپسیاس و ئاپۆللۆفانیس و گەلێک شانۆنامە نووسی تر بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنچینەیی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەوەیش هەر وەکو شاعیرە تراجیدییەکانی ئەو دەمەی یۆنانی کۆن ، کە بە شێوازێکی تراجیدی  باسی لە ئازار و خەمەکانی خەڵکی ئەو کاتەی یۆنان کردووە.

ئاریستاچوس ، ئەمەیش هەر وەکو شاعیرانی هاو دەمی خۆی ، لە سەردەمی جەنگی پیلۆپۆنیزی ژیاوە کە جەنگی پیلۆپۆنیزی لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بووە ، کە ئەو جەنگە لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئاریستاچوس

ئاریستاچوس ، لە ماوەی ژیانی ئەدەبی دا هەر وەکو شاعیر و شانۆنامە نووسەکانی تری ئەو سەردەمەی وڵاتی گریک ، بە سەدان دەقی شانۆگەری شانۆیی نووسیووە ، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان ، بەڵام  بەشێکی هەرە زۆری دەقە شانۆییەکانەکانی  فەوتاون ، و هەروەها بە پێی ئینسایکڵۆپیدیای سودا کە ئینسایکڵۆپیدیای ناودار و پڕ زانیاری سەردەمی دەسەڵاتداری ئیمپراتۆریای بێزنتییه‌کان بووە ، و لە سەدەی دەی زایینی ، لە لایەن نووسەری بێزنتی (سودس)ەوە نووسراوە ، دەربارەی شانۆ نامە نووسەکان و نووسەرانی دێرین ، و دەربارەی ژمارەی شانۆییەکانی ئاپۆللۆفانیس لە ئینسایکڵۆپیدیای (سودا) دا هاتووە و ئەڵێت شانۆییەکانی نزیکەیی (1.070) بەرهەم بووە ، کە ئەوەش زۆرترین دەقی شانۆییە کە لە لایەن یەکێک لە شانۆ نامەنووسانی ئەو سەردەمەی یۆنان نووسرا بێت ، نزیکەیی ناوی هەندێ بەرهەمی شانۆیی کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە ، کە نزیکەیی (3) ناونیشان ئەبێت ، کە ئەمانەن ، وەکو : ئەچیللیس (ئەخیل) ، ئاسکیپیوس ، تانتالوس.

ئاریستاچوس ، ئەمەیش هەر وەکو شانۆ نامە نووسەکانی هاوپیشەی خۆی لەو سەردەم و کاتەدا کە بە سەردەمی زێرینی وڵاتی گریک دائەنرێت ، لە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراو بوو بەشداری کردووە ، و توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت.

کۆچی دوایی ئاریستاچوس

ئاریستاچوس ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنج یان سەدەی چواری پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و بەڵام سەرچاوە مێژووییەکان ئەڵێن نزیکەیی (100) سەد ساڵ ژیاوە ،  بەڵام ئەوە زانراوە لە شارەدێی تەگیا (تاجیا) ی شارۆچکە (قەزا) ی تریپۆلی سەر بە ئارکادیا لە هەرێمی پیلۆپۆنیزی سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

3- پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە