Slemany.jpg

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دواده‌خرێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێ دواده‌خرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکى بڵاوكرده‌وه‌ نوسویه‌تى: "دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی سازدەدات. لە ئەم ساڵدا بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنین کە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢١ بۆ ١٧/١١/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی سازدەدرێت".


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە