Dlshad.jpg

دڵشاد کوێستانی، پێشانگایه‌كى تایبه‌ت له‌ شارى سلێمانى ده‌كاته‌وه‌

هونەرمه‌ندى شێوەکارى كورد (دڵشاد کوێستانی)، به‌مزوانه‌ پێشانگایه‌كى تایبه‌ت له‌ شارى سلێمانى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ تاراوگه‌ ده‌ژێت له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسویه‌تى: "چاوەڕێی پێشانگای تایبەتیم بن لە سلێمانی".

دڵشاد کوێستانی، ناوى تەواوى (دڵشاد محەمەد ئەمین مەجید بەگ)ه‌، لە رۆژى 13/8/1957 لە گەڕەکى ئیمام قاسم لە شارى کەرکوک لە دایکبووە، سەرەتا وەک شاعیر و دەنگبێژ، هاتوتە دنیای هونەرەوە، - لە ساڵى 1961 لە تەمەنى (4) چوار ساڵى بەهۆى روخانى گەڕەکەیان (جمهورى) لەشارى کەرکوک و دەرکردنى باوکى لە کۆمپانیاى نەوت لەسەرکارەکەى بە بیانوى کوردبوونى لەگەڵ خانەوەداکەى هاتۆنەتە شارى سلێمانى، چەندین پێشانگاى شێوەکارى له‌ ( کوردستان، یونان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، به‌لجیکا، لۆکسمبۆرگ، فه‌ره‌نسا، عه‌مان، به‌ریتانیا، تونس، مه‌غریب، یابان، کۆریا، تورکیا، میسر،ئەڵمانیا، ئەمەریکا) کرۆدتەوە.

بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ژیانى كلیك لێره‌ بكه‌..


ئەم بابەتە 263 جار خوێندراوەتەوە