Ainbo-The-Spirit-of-Amazon-Review-Thumbnail-TTB-TheTeddyBare-Website.jpg

فیلمی ئەینبۆ: ڕۆحی ئەمازۆن و پاراستنی ژینگە

پەریا پێشڕەو حەمەجان

 

Ainbo: Spirit of the Amazon فیلمێکی ئینگلیزییە و لە ١٣ مانگی شوباتی ٢٠٢١دا لە ئۆکرانیا بڵاوبوەتەوە فیلمەکە لە جۆری ئەنیمەیشن، سەرکێشی، و کۆمیدییە. ماوەی فیلمەکە ٨٩ خولەکە، و رەیتینگی ٥.٦ ە. لە دەرهێنانی ڕیچارد کلاوس و جۆسێ زێلاندە و چیرۆکەکەش بە هەمان شێوە لەلایەن زێلاندەوە نوسراوە. ئەو ئەکتەرانەی بەشداریان لە کارەکەدا کردووە: بێرناندۆ دی پاول، زۆم هۆفمان، لۆلا رای، ڕێن موجیکا، ناۆمی سێرانۆ، ئەلیجاندرا گۆلاس، ریکۆ سۆلا... بوون. لەلایەن کۆمپانیاکانی Tunche Films، Katuni Animation، Cool Beans، EPIC کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە. بودجەکەی ١٠$ ملیۆن دۆلار بووە.

پەیامەکەی کە فیلمی (ئەینبۆ) بە ئێمەی دەگەیەنێت ئەوەیە کە چیدی لەوە زیاتر ژینگەکەمان و بە تایبەتیش دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن پیس نەکەین و بیپارێزین...

چیرۆکی فیلمەکە: کچێکی تەمەن سیانزە ساڵ بەناوی «ئەینبۆ»، لە کاندامۆ، یەکێک لە قوڵترین دارستانەکانی ئەمازۆن لەدایک دەبێت. ئەینبۆ و خێزانەکەی لە شارستانیەتێکی نادیاردا لەسەر پشتی کیسەڵێک «مۆتێلۆ ماما» کە بە بەهێزترین دایکی ڕۆحی لە ئەمازۆندا دەناسرێت دەژین. ڕۆژێک ئەینبۆ بۆی دەردەکەوێت نیشتیمانەکەی لەژێر هەڕەشەدایە و بێجگە لە گەلەکەی ئەوان مرۆڤی دیکەش بوونی هەیە لە جیهاندا. ئەینبۆ لە پێناو ڕزگارکردنی گوندەکەیدا تێدەکۆشێت، و ڕووبەڕووی زۆر سەختی دەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەو تاریکییە لاببات کە باڵی بەسەر ئەمازۆن و گوندەکەیاندا کێشاوە و نەهێشتنی نەفرەتییەک لەسەریان کە پێی دەڵێن یاکارونا.

لە هەمان کاتدا، کۆرنێل دی ویت و کۆمپانیاکەی لە هەوڵی ئەوەدان کە بەشێکی زۆر لە دارەکانی دارستانە باراناوییەکان ببڕنەوە و بەشێکی دارستانەکە چۆڵ بکەن، بازرگانەکە بە دوای ئەو دەنگۆیانە کەوتووە کە دەڵێن کانێکی شاراوە لە شوێنێک لەناو دارستانەکە هەیە. هەرچۆنێک بێت وردە وردە دەگەنە لای گوندی کاندامۆ. ئەینبۆ مۆتێلۆ ماما دەدۆزێتەوە و داوای لێدەکات کە یارمەتی بدات بۆ وەستاندنی یاکارونا. مۆتیلۆ ماما پێی دەڵێت ئەینبۆ بە تەنها خۆی دەتوانێت گوندەکە ڕزگار بکات. دوای ئەوە، ئەینبۆ لەلایەن هەردوو ڕابەڕی ڕۆحەکانییەوە، ڤاکە و دیلۆ-وە، ڕێنموێنی دەکرێت بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەی و خەڵکەکەی پێش ئەوەی درەنگ بێت.

 

ئەم ئەنیمەیشنە بە ڕونی لە رێگای ململانێکەیی ناوییەوە هەوڵی پاراستنی ژینگە و ئاگادارکردنەوەی هەموان دەبینێت لەو وێرانەیەیی وا بەڕێوەیە. 

 

 


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە