241345057_594273165261429_4572948843344312583_n_(2).jpg

دووکتێبی نوێی بەیان سەلمان ‎بڵاوکرایەوە.

 

 

 ‎بەیان سەلمان، شاعیر، ڕۆماننووس و وەرگێڕی کورد، لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ی کەرکووکە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەری ئەدەبی فەرەنسییە و سێ زمانی کوردی، عەرەبی و فەرەنسی بەرھەمی بڵاوبوەتەوە.

 

‎ڕۆمانی (باڵندەكانیش دەنیشنەوە) و (ئەو هەورە كپە) دوو كاری نوێی نووسەرن و ئێستا لە كتێبفرۆشییەكاندا بەردەستن.

 

 ئەو دەربارەی كارەكە دەڵێت: ‎ڕۆمانی باڵندەكانیش دەنیشنەوە ‎ڕۆمانێكە چیرۆكی پێنج كوڕی گەنج و دوو ئافرەت دەگێڕێتەوە و تێیدا ئازارەكانی ژیانی ئەوانی خستووەتە ڕوو، کتێبەکە لە دووتوێی 138 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كرایەوە

 

. ‎بەیان سەلمان، نووسەری ڕۆمانی (باڵندەكانیش دەنیشنەوە) و (ئەو هەورە کپە) دەربارەی كارەكە دەڵێت: "ڕۆمانەكە چیرۆكی پێنج كوڕی گەنج و دوو ئافرەت دەگێڕێتەوە، كە بە كۆڵەپشتی ئازار و بە باوەشی نهێنییەكانیان و لەدەستدانی هەموو ناسنامەیەك، دنیایەكی تەماوی لە دوای خۆیان بەجێدەهێڵن، بە ئومێدی دەستپێكردن لە خاڵی سفرەوە، دەیانزانی چی چاوەڕوانییان دەكات؟"

. ‎لەبارەی ناوەڕۆكی ڕۆمانەكەوە ڕایگەیاند: "لەم ڕۆمانەدا ئازار هەتا ناو قووڵایی ناخی كەسایەتییەكان شۆڕ دەبێتەوە و لەگەڵیاندا هەنگاو دەنێ، لەناو جیهانێكی گەمارۆدراو بە خەونی گەیشتن بە شوێنێك، پەناهەندە، باڵندەیەكە، ئەگەر بگاتە خاكێكی بێگانە و لێی بنیشێتەوە، دەكرێت لە هەر ساتێكدا بەسەریدا بێت دووبارە بفڕێتەوە بۆ جێیەكی تر. لەو گەڕانەدا بەدوای شوێنێكی ئارامەوەیە". ‎گوتیشی: "ئەم ڕۆمانە لە هەناوی واقیعی ئەمڕۆوە هەڵقوڵاوە، خۆیان دەدۆزنەوە؟ یان جۆرێكی تری گەڕان دەست پێ دەكەن؟ واتە ئەم رۆمانە زۆر نزیكە لە رۆحی ئەو ئازارانەی لە ڕۆحی ئەم سەردەمەدا مرۆڤ پێوەی دەناڵێنێت، ئازارگەلێك كە نە لە شوێنی خۆی ئاسوودەیە و نە هیچ جێگەیەكی دیكەش باوەشی بۆ دەكاتەوە". ‎ ئەوەشی خستە ڕوو: "کتێبەکە دیزاینی بەرگی لەلایەن "زاری"یەوە بۆ كراوە دیزاینی ناوەوەشی" ڕەنجدەر جەبار" كردوویەتی.

 

بەیان سەلمان، چەند نووسەرێکی ورد و تایبەتمەندە، هێندەش وەرگێڕێکی زمان زانی خاوەن بۆچون. ئەو زۆرێک لە کتێبە ئێجگار باش و جوانەکانی ئەدەبیاتی جیهان و بەتایبەت فەڕەنسای کردووە بە کوردی.

 

ئێستا هەردوو ڕۆمانی (ئەو هەورە کپە) و (باڵندەکانیش دەنیشنەوە) لە کتێبخانەکاندا دەستدەکەون.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە