241675470_249470777088475_143977575210854956_n.jpg

فیلمی کوردی "زاڵاوا" لە فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیزیا" خەڵاتی هەفتەی ڕەخنەگرانی پێبەخشرا

 

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕەخنەگران" لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیزیا" لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا بەئاماده‌بوونی بەشێک لە ستافی کارەکە له‌وانه: "ئەرسەلان ئەمیری" ده‌رهێنه‌ر، خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" و "ئایدا پەناهەندە"ی سیناریۆنوس و یه‌کێک له  "نەوید پوورفەرەج"، "پوریا ڕەحیمی سام" و "هودا زەینوالعابدین" ئه‌کته‌رەکانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییەن.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیزیا لە شاری ڤێنیزیا لە وڵاتی ئیتالیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرنگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا.

فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی "لۆئیجی دێ لۆرێنتس" Luigi De Laurentiis واتە خەڵاتی "شێری داهاتوو"ی تایبەت بە باشترین فیلمی یەکەم لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیزیا" لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەریی کردوه 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیزیا" بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی "ئالبێرتۆ باربێرا" Alberto Barbera لە ڕۆژانی ١ تا ١١ی سێپتەمبەری 2021 و بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ئیتالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە