242241952_1098578873881682_6368027062223547494_n.jpg

دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا,ئاگاثۆن کێ بووە؟

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی چل و یەکەم . 

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزۆیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

ژیاننامەی ئاگاثۆن

ئاگاثۆن ، بە پێی زۆرینەی نووسراوەکانی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، و هەروەها یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکانی هونەری تراجیدی یۆنان ، کە ئەمەیش پاڵ ئەوانەی تری هاو پیشەی خۆی توانیویەتی هونەری شانۆی ئەو سەردەمە بەرەو پێش ببات ، و گۆڕانکاریەکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەر و شاعیرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی دێرین و مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستە دائەنرێت ، و ئاگاثۆن لە ساڵی (448پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان و ناودار لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و  هەروەها ئاگاثۆن کوڕی تیسامنوس و عاشقی پاوسانیاس بووە ، و خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینایە ، و زۆربەی ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە ، و هەروەها ئەمەیش لە تەمەنی لاویەتی دا بووە ، کە هەر وەکو هەر هەموو شانۆنامە نووسەکانی تری یۆنان دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە.

ئاگاثۆن ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و یوفۆریۆن و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و هیگیمۆن و هەرمیپپوس و میاگنیس و پلاتۆ و میتاگینیس و نیچۆماچوس و ئامییپسیاس و ئاپۆللۆفانیس و ئاریستاچوس و ئاوتۆکراتیس و چیۆنیدیس و گەلێک شانۆنامە نووسی تر بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنچینەیی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەوەیش هەر وەکو شاعیرە تراجیدییەکانی ئەو سەردەمەی یۆنانی کۆن ، بە شێوازێکی تراجیدی گوزارشتی لە خەم و ناسۆرییەکان ناو کۆمەڵگەی ئەوکاتەی ئەسینا بە تایبەتی و کۆمەڵگەی گریکی بە گشتی کردووە.

ئاگاثۆن ، ئەوەیش هەر وەکو شاعیرانی هاو دەمی خۆی ، لە سەردەمی جەنگی پیلۆپۆنیزی ژیاوە کە جەنگی پیلۆپۆنیزی لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بووە ، کە ئەو جەنگە لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات.

ئاگاثۆن ، دواتر کۆچی کرد بۆ شاری ئایگای ، یەکەم پایتەختی شانشینی مەکدۆنیای کۆن ، کە ئێستە شاری ئایگای دێیەکە سەر بە پارێزگای ڤیرۆیای سەر بە هەرێمی ناوەندی مەکدۆنیای سەر بە وڵاتی یۆنانی ئێستەیە ، و چوو بۆ لای شا ئارچیلاوسی یەکەم (413_399پ.ز) شای شانشینی مەکدۆنیای کۆن ، لە دادگایەکەی ئەو شایە دامەزرا ، و ئاگاثۆن هەروەها هاوڕێی ئۆریپیدس بوو ، کە یەکێکی تر بوو لە ئەندامانی  دادگاکەی شا ئارچیلاوسی یەکەم (413_399پ.ز) شای شانشینی مەکدۆنیای کۆن ، و ئەو دادگایە ئەندامانی پێکهاتبوو لە شانۆنامە نووسەکانی ئەو سەردەمە.

ئاگاثۆن لەگەڵ پاوسانیاسی خۆشەویستی لە هەردوو سمپۆسیۆم و پرۆتاگۆراسی ئەفلاتون دەرئەکەوێت ، کە ئاگاثۆن زیاتر بەوە ناسراوە بە دەرکەوتنی لە سمپۆسیۆمی ئەفلاتۆن ، و ئاگاثۆن داهێنانێکی دیاریکراوی خستە ناو شانۆی یۆنانییەوە ، و ئەرستۆ لە بەرهەمە شیعرییەکانی دا پێمان ئەڵێت کە کاراکتەر و پیلانی ئەنتۆسەکەی ڕەسەن بوونی ناو دراماتیکی ئەسینا بووە ، و ئاگاثۆن لە لایەن ئەفلاتۆنەوە وەکو گەنجێکی جوان و بە جل و بەرگی جوان و پۆشاک و بە ڕەوشتی پاک و بێگەرد وێنا ئەکرێت ، کە بە مۆد و سامان و حیکمەتی ئەسینا داپۆشراوە و میوانداریی ئاسان و پاکی ئەکاتەوە ، و  گوتاری ئیپدیکتیک لە ستایشی خۆشەویستیدا ، کە ئاگاتۆن لە سمپۆسیۆمدا دەیخوێنێتەوە پڕە لە دەربڕینی جوان بەڵام دەستکردی ڕەوانبێژی و وای کردووە ، و هەندێک لە زانایان باوەڕ بکەن کە لەوانەیە قوتابی گورگیاس بوو بێت لە سمپۆسیۆمدا ، و ئاگاثۆن وەکو هاوڕێی شاعیری کۆمیدی ئاریستۆفانس پێشکەش ئەکرێت ، بەڵام تەنانەت لەوانەیە تەنیا لە پێناو پون کردن بێت لەسەر ناوی ئاگاثۆن کە وای لێ ئەکات دیۆنیسوس پێی بڵێن (شاعیرێکی باش).

جوانی جەستەیی نائاسایی ئاگاثۆن بە بەردەوامی لە سەرچاوەکاندا باس کراوە ، و مێژوونووس دەبلیو ڕیس ڕۆبێرتس تێبینی ئەوە ئەکات کە (هۆ کەلۆس ئاگاثۆن) بووە ، بە نزیکەیی دەستەواژەیەکی کڵێشەی  وردترین وەسفی ڕزگار بووی ئاگاثۆن لە (ثسمۆفۆریازوسا) دایە ، کە ئاگاثۆن وەک گەنجێکی کاڵ و پاک و خاوێن دەرئەکەوێت کە جلی ئافرەتانی لەبەر کردووە ، و هەروەها  زاناکان دڵنیا نین کە چەند لە وێناکردنی ئاریستۆفانس ڕاستین و چەند داهێنانێکی بێ وێنەن ، و دوای خوێندنەوەیەکی نزیکی تیسمۆفۆریازۆسا ، مێژوونووس جەین ماکینتۆش سنێدەر تێبینی ئەوەی کردووە ، کە جلی ئاگاثۆن نزیکەی هاوتەریب بوو لەگەڵ شاعیرە بە ناوبانگەکەی ئەناکریۆن ، وەکو ئەوەی لە سەرەتای سەدەی پێنجەمدا وێنە ئەکێشرێت ، و سنێدەر بیر لەوە ئەکاتەوە کە ئەگاثۆن لەوانەیە هەوڵی بە ئەنقەست بدات بۆ لاساییکردنەوەی ئەو هاو شاعیرە بەناوبانگەی ئەودەمەی یۆنان ، و هەرچەندە لە سەردەمی ئاگاثۆنەوە جل و بەرگی لەو جۆرە ، بەتایبەتی (کێکریفالۆس)  بەرگێکی درێژەپێدەر بۆ قژ دەمێکە بۆ پیاوان مۆدە ، و  بە پێی ئەم لێکدانەوەیە بێت ، ئاگاثۆن گاڵتەی پێ ئەکرێت لە تیسمۆفۆریازۆسا نەوەکو تەنیا بە ناوبانگی خۆی ، بەڵکو بۆ خۆگونجاندنی پۆشاکەکەی ، و  پێدەچێت بە هەموو جوانکارییە جوانەکەی خۆی ، وەکو ڕکابەرێک بۆ شاعیرانی کۆنی ئیونی ، تەنانەت بۆ خودی ئەناکریۆن بیر بکاتەوە.

ئاگاثۆن وا بیر کراوەتەوە کە بابەتی لێوی عاشقان بێت، ئەو وێنەیەی کە بۆ ئەفلاتۆن ئەگەڕێتەوە ، ماچکردنی ئاگاثۆن ، من ڕۆحی خۆم لەسەر لێوەکانم هەبوو بۆ ئەوەی بەرز بونەوە ، بێچارە ، وەکو ئەوەی تێپەڕی بێت ، و بە وەرگێڕانێکی تر دەخوێنرێتەوە: ماچکردنی ئاگاثۆن ، ڕۆحی خۆم لە لێوەکانم دۆزییەوە ، ئەوە چیە؟ ئەوە چوو بۆ ئەوێ ، بە هیوای ئەوەی کە بپەڕێت ، و هەرچەندە ڕەسەنایەتی ئەم وێنەیە بۆ چەندین سەدە پەسەند کرا ، بەڵام لەوانەیە بۆ ئەگاثۆنی تراژیدیان پێکنەهێنراوە ، و هەروەها لە لایەن ئەفلاتۆنەوە پێکنەهێنراوە ، و بەڵگەی شێوازیی ئەوە نیشان ئەدات کە شیعرەکە لەگەڵ زۆربەی ئیپیگرامە گوایەکانی تری (ئەفلاتۆن) ،  لە ڕاستیدا ئەو شیعرانە لە دوای مردنی ئەفلاتۆن نووسراوە : شێوەکەی بریتییە لە ئیرۆتیکی هێلینیستی ، کە تا دوای ساڵی (300پ.ز) ناوبانگی نەبوو ، و  بە پێی وتەی زانای سەدەی بیستەم واڵسەر لودویگ شیعرەکان بە جۆش و پەژارە خراونەتە ناو گوێچکەوە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئاگاثۆن

ئاگاثۆن ، لە ماوەی ژیانی ئەدەبی دا هەر وەکو شاعیر و شانۆنامە نووسەکانی تری ئەو سەردەمەی وڵاتی گریک ، بە دەیان دەقی شانۆگەری شانۆیی نووسیووە ، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان ، بەڵام  بەشێکی هەرە زۆری دەقە شانۆییەکانەکانی  فەوتاون  ، و هەروەها ئاگاثۆن ئەمەیش هەر وەکو شانۆ نامە نووسەکانی هاوپیشەی خۆی لەو سەردەم و کاتەدا کە بە سەردەمی زێرینی وڵاتی گریک دائەنرێت ، لە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراو بوو بەشداری کردووە ، و توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت ، و خەڵاتی یەکەمی   فێستیڤاڵە تراژیدیای لە لنایا لە ساڵی (416پ.ز) بە دەست هێناوە ، و لەو دەیان شانۆیی ئاگاثون نووسیوونی تەنیا (6) ناونیشان و سی و یەک پارچە ڕزگاریان بووە ، وەکو: ئایرۆپی ، ئەلکمیۆن ، ئەنتۆس یان ئەنتۆس (گوڵ) ، میسۆی (میسیانس) ، تێلێفۆس ، تۆستەکان.

ئەوەش نمونەیەکە لەو سی و یەک پارچەی ڕزگاری بووە:

تەنها بۆ ئەمەو خوای گەورەش بێبەشە

ئەو شتەی کە دەکرێت بە بێمانایی

تەنانەت خوا ناتوانێت ڕابردوو بگۆڕێ.

کۆچی دوایی ئاگاثۆن

ئاگاثۆن ، نەزانراوە  لە ساڵی (401پ.ز) لە تەمەنی (47) ساڵی دا ، یان لە ساڵی (400پ.ز) لە تەمەنی (48) ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە ، شاری ئایگای ، یەکەم پایتەختی شانشینی مەکدۆنیای کۆن ، کە ئێستە شاری ئایگای دێیەکە سەر بە پارێزگای ڤیرۆیای سەر بە هەرێمی ناوەندی مەکدۆنیای سەر بە وڵاتی یۆنانی ئێستە کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.

7_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.

 


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە