243240601_276471770813181_4657314932402555996_n.jpg

ئاچایۆسی سیراکوسی کێ بووە؟

چۆمان حەمە تەقیەدینی

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی چل و دووەم. 

 ئاچایۆسی سیراکوسی کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی ئاچایۆسی سیراکۆسی

ئاچایۆسی سیراکۆسی ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی و شانۆی ساتیری شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کرد ، و داهێنانی گەورەی لە شانۆیی ساتیری دا کردووە ، و هەروەها ئاچایۆسی ئیریتریای بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی بووە.

ئاچایۆسی سیراکۆسی ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی چوارەمی پێش زایین  لە دایک بووە ، لە خێزانێکی خانەدانی ناوداری بە بنچینە ئەسینی لە شاری سیراکۆس ناوەندی پارێزگای سیراکۆسی لە هەرێمە دوورگەی سیسلیای سەر بە وڵاتی ئێستەی ئیتاڵیا لە دایک بووە  و خەڵکی بە بنچینە ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریک بووە ، و هەرێمە دوورگەی سیسلیای سەر بە وڵاتی ئێستەی ئیتاڵیا لەو سەردەمەدا یەکێک لە ناوچە کۆلۆنیاکانی سەر بە دەوڵەتە شارەکانی یۆنانی دێرین و هەر لەو شارە درووگەی سیراکۆس دا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە.

ئاچایۆسی سیراکۆسی ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و یوفۆریۆن و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و هیگیمۆن و هەرمیپپوس و میاگنیس و پلاتۆ و میتاگینیس و نیچۆماچوس و ئامییپسیاس و ئاپۆللۆفانیس و ئاریستاچوس و ئاوتۆکراتیس و چیۆنیدیس و ئاگاثۆن و گەلێک شانۆنامە نووسی تر بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنچینەیی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەوەیش هەر وەکو شاعیرە تراجیدییەکانی ئەو سەردەمەی یۆنانی کۆن ، بە شێوازێکی تراجیدی گوزارشتی لە خەم و ناسۆرییەکان ناو کۆمەڵگەی ئەوکاتەی سیراکۆسی بە تایبەتی و کۆمەڵگەی گریکی بە گشتی کردووە ، و ئاچایۆسی سیراکۆسی هەر وەکو ئەوانەی تر ، دەستی باڵای لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

ئاچایۆسی سیراکۆسی ، ئەمەیش هەر وەکو شاعیرانی هاو دەمی خۆی ، لە سەردەمی جەنگی پیلۆپۆنیزی ژیاوە کە جەنگی پیلۆپۆنیزی لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بووە ، کە ئەو جەنگە لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئاچایۆسی سیراکۆسی

ئاچایۆسی سیراکۆسی ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆ نامەنووس ، بە چەندان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە ڕای جیاواز لەو بارەیەوە هەیە ، کە هەندێکیان دەڵێن نزیکەیی (10) دەقی شانۆیی ، بەڵام هەندێکی تر دەڵێن نزیکەیی (14) دەقی شانۆیی ، بە پێی ئینسایکڵۆپیدیای سودا کە ئینسایکڵۆپیدیای ناودار و پڕ زانیاری سەردەمی دەسەڵاتداری ئیمپراتۆریای بێزنتییه‌کان بووە ، و لە سەدەی دەی زایینی ، لە لایەن نووسەری بێزنتی (سودس)ەوە نووسراوە و ، دەربارەی شانۆ نامە نووسەکان و نووسەرانی دێرین ، و دەربارەی ژمارەی شانۆییەکانی ئاچایۆسی سیراکۆسی لە ئینسایکڵۆپیدیای (سودا) دا هاتووە و ئەڵێت شانۆییەکانی بە (10) یان (14) بەرهەم دایناوە ، بەڵام بە داخەوە سەرجەم بەرهەمەکانی فەوتاون و بە دەست ئارەزوومەندەکانی بواری شانۆ نە گەیشتووە ، و هەروەها لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە وەکو هەروەکو شانۆنامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی چەندین  جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە  ، کە تێدا  خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە ، و لەوانە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراو بوو بەشداری کردووە ، و توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت ، و هەروەها بەشداری کردووە فێستیڤاڵی لینایای ئەسینا لە ساڵی (356پ.ز) کە تێدا سەرکەوتنێکی بردەوە.

کۆچی دوایی ئاچایۆسی سیراکۆسی

ئاچایۆسی سیراکۆسی ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی پ.ز لە تەمەنی چەند ساڵی دا  کۆچی دوایی کردووە ، بەڵام زانراوە هەر لە شاری سیراکۆس ناوەندی پارێزگای سیراکۆسی لە هەرێمە دوورگەی سیسلیای سەر بە وڵاتی ئێستەی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 131 جار خوێندراوەتەوە