142102021_599404Image1.jpg

شەوکەت ئەمین کورکی خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەدەست دەهێنێت

فیلمی سینەمایی 'ئەزموون' لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی، سینەماکاری کورد، خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیی 19یەمین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تیرانا له وڵاتی ئەلبانیا به‌ده‌ست هێنا.

ئەم بەرهەمە چواره‌مین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد، شەوکەت ئەمین کورکی، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە. له دووهه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی، 19مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تیرانا نمایشکرا و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه‌ سینه‌ماییه‌ی باوه‌ڕ پێکراویی ئاکادیمیای ئۆسکار، خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م به‌شه‌یان پێشکه‌ش به شەوکەت ئەمین کورکی و محەمەد رەزا گەوهەری، نووسه‌رانی سیناریۆی فیلمەکە کرد.  

فیلمی سینەمایی 'ئەزموون' بەرهەمی کومپانیای میتوس فیلمی بەرلین و کومپانیای مەستی فیلمی سلێمانییە که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی ئاڕت هوود لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە