244449519_388591342858945_4963546670748020382_n.jpg

بۆ نۆبڵ عەبدولڕەزاق گورنا هەڵدەبژێرێت؟

 

خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتێکی ساڵانەی ئەکادیمیای سویدە و دەبەخشرێتە یەکێک لە داهێنەرانی ئەو بوارە. ئەمساڵ لە بواری ئەدەبیاتدا بەخشرایە نووسەری تەنزانیایی عەبدولڕەزاق گوڕنا.

ئەم نووسەرە ساڵی١٩٤٨ لە تەنزانیا لە دایكبووە. لە وڵاتی بەریتانیا دەژی و خاوەنی چەندین ڕۆمانە بە زمانی ئینگلیزی.

‎بەپێی ڕاگەیاندراوەکان ئەو خەڵاتە لەلایەن ئەكادیمیای سویدی لە ستۆكهۆڵمەوە پێی بەخشراوە ئەوەش لە پای خەسڵەتی نووسینەكانی كە بریتییە لە هاوسۆزی و خستنە بەرچاوی واقیعی وڵاتانی داگیركراو بە شێوەیەكی چاونەترسانە هەروەها باسكردنی چارەنووسی پەنابەران لەدرزی نێوان كەلتوور و وڵاتە جیاوازەكاندا.

ئەکادیمیای سویدی نۆبڵ لە بەیان نامەیەکدا هۆکاری پێدانی ئەمخەڵاتەی گەڕاندەوە بۆ: ئەو کاریگەرییە، زیرەکانە و زیندوانەی کە نووسەر لە ڕێگای کارەکانییەوە دایناوە لەسەر کۆڵۆنیالیزم و چارەنووسی ئاوارەکان و ئەو کەلێنە قوڵەی نێوان کولتوورەکان و کیشوەرەکان. 

عەبدولڕەزاق گورنە گەرچی ساڵانێکی زۆرە دەنووسێت و کتێبی زۆر باشی هەیە، بەڵام ئێشتا بۆ دنیا نوێو ناوێکە زۆر ناسراو نییە، ئەمە تا ڕادەیەک پێمان دەڵێت لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ جیاواز لە ساڵانی پێشو لەژێر هەژموونی ناوبانگ و كاریگەری پۆپۆلیستیانەی ناوی نووسەران و ماشێنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كە بەشێكیان لەلایەن وەشانخانە وكۆمپانیا گەورەكانی چاپ و بڵاوكردنەوەدا بە مەبەستی برەوی بازرگانی ئاڕاستەدەكرێن بڕیار لەسەر شایستەیی بەرهەمی ئەدەبی نادەن، بەڵكو گەورەیی كاری ئەدەبی كاریگەری لەسەر ئەو بڕیارە هەیەو بە وردی و خوێنەرانە بەدوای ئەدەبیاتی تایبەتمەند و جواندا دەگەڕێن. ‎

عەبدولڕەزاق گورنا کێیە؟ 

عەبدولڕەزاق گورنا لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٨ ی زەنگباری نیمچەسەربەخۆی وڵاتی تانزانیای ڕۆژهەڵاتی ئەفریقایە و لە کۆتایی دەیەی ١٩٦٠ دەڕواتە بەریتانیا و بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت، ئەو ئێستا ٧٣ ساڵە. ئەو یەکەمین ئەفریقییە کە پاش ساڵانێکی زۆر جارێکیتر نۆبڵ بۆ ئەدەبیات بەدەستبهێنێت.

کتێبەکانی چین؟

کتێبەکانی ئەم نووسەرە بەگشتی باس لە پەنا هەندەیی و کۆڵۆنیالیزم و جێهێشتن و ئەو دوورییە دەکات کە لە نێوان کلتورەکاندا ئامادەیی هەیە و تاکەکان تیایدا ون و پەڕاگەندە دەبن. ئەو هیچ کتێبێکی تا ئێستا بە زمانی فارسی و کوردی نەکراوە. 

ناوی بەشێک لە کتێبەکانی بریتین لە: 

بەهەشت ١٩٩٤

کەنار دەریا ٢٠٠١

یادەوەری کۆچکردن ١٩٨٧

ژیانەکانی دوایی ٢٠٢٠و چەندین کتێبیتر.
 


ئەم بابەتە 112 جار خوێندراوەتەوە